2025-04-07 150 جار خوێنراوەتەوە

ئۆپۆزسیۆنی تورکیا: خۆپیشاندان بەردەوام دەبێت

ئۆپۆزسیۆنی تورکیا هەڕەشە لە دەسەڵات دەکات و بەڵێنی درێژەدان بە ناڕەزایەتییەکان دەدات  و داواى هەڵبژاردنى پێشوەختەش دەکات.

ئۆزگور ئۆزێل سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریخوازی تورکیا (جەهەپە) رایگەیاند، بۆ پشتیوانی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی دەستبەسەرکراوی شارەوانی ئەستەنبوڵ لە خۆپیشاندانەکانیان بەردەوام دەبن و داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەشی کرد.
ئۆزێل بۆ دەسەڵاتدارانى تورکیاى راگەیاندووە “ئەگەر بوێریتان هەبێت، هەڵبژاردن دەکەن و دێنە ناو ڕکابەرییەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و ئێمە تەحەدای ئێوە دەکەین” و داوای کرد لەمانگی نۆڤەمبەری داهاتوو هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

وتەکانى سەرۆکى جەهەپە دواى ئەوە دێت، کە لە دوو رۆژى رابردوودا ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لە نامەیەکدا کە پارتەکەی لە کۆنگرەی نائاسایی ڕایگەیاندووە، “ئەم حکومەتە کاندیدێکی ڕکابەر و پارتێکی ڕکابەر و هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانەی ناوێت”.

ئیمامئۆغڵو ئاماژەی بەوەداوە، هەرچییەک بکەن، ئێمە سەرکەوتوو دەبین! نادادپەروەری و ستەمکاری تێکدەشکێنین.

  • گەشتی 32 فڕۆکەخانەی مەدەنی هیندستان بەهۆی هێرشەکانی پاکستانەوە ڕاگیران

  • روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە

  • پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

  • سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

  • سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات

  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

  • نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات

  • بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دواییکرد

  • دیمەشق و درووزەکان گەیشتنە رێککەوتن

سەرەکی