2025-04-06 189 جار خوێنراوەتەوە

دیگۆ گارسیا، گرنگترین بنکەی ستراتیجى ئەمریکا بۆ هێرش کردنە سەر نەیارەکانی

ناوەندی هەواڵ

دیگۆ گارسیا، گرنگترین بنکەی ستراتیجى ئەمریکا لە هێرشکردنە سەر یار و نەیاردا ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی دوای گرژیەکانی ئەمدوایەی ئێران و ئەمریکا ئاشکرای کرد کە" ئەمریکا بنکە دورە دەستە سەربازییەکەی پڕکردووە لە فڕۆکە و سەربازی شەڕکەر و ئێرانیش دەیەوێت هەرچۆنێک بێت لەدوای یەکەم هێرشی ئەمریکی گورزێک لەو بنکە سەربازییە بدات.

بنکەی دیگۆ گارسیا یەکێکە لە گرنگترین بنکە ستراتیژییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە جیهاندا، کە دەکەوێتە دوورگەکانی چاگۆس لە زەریای هیندی.

چاودێرانی سەربازی و تەنانەت ئێرانیش لەوباوەڕەدان لەم بنکەیەدا ئەمریکا خۆی ئامادە دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.بنکەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی بەریتانیادایە، بەڵام تا ساڵی 2036 بەکرێدراوە بە سوپای ئەمریکا و یەکێکە لەو بنکانەی کە ئەمریکا ناسناوی "شوێنپێی ئازادی" پێداوە .

لە سەردەمی جەنگی سارددا، ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی یەکێتیی سۆڤیەت لە ناوچەکە و پاراستنی رێڕەوی کەشتییە نەوتییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریکا دایمەزراندووە .

ڕووبەری بنکەکە 1720 هێکتارە و هەزار میل لە نزیکترین کیشوەرەوە دوورە.لە ساڵی 1966 ئەمریکا لە رێککەوتنێکی نهێنیدا بنکەکەی لە بەریتانیا وەرگرتووە.

دوورگە سەربازییەکە لە ڕابردوودا و بە ئێستاشەوە وەک "کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری سەرئاوکەوتوو" بۆ ئەمریکا کاری کردووە کە تێیدا دەیان فڕۆکەی مەترسیدار و بۆمب هەڵگر و فڕۆکەی گواستنەوەی سوتەمەنی و هێرشبەری تێدا جێگیرکراوە.

رۆژنامەی "بیڵد"ی ئەڵمانی لەم دوایەدا و دوای توند بوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران ئەوەی ئاشکرا کرد کە بنکەی سەربازیی دیگۆ گارسیا بە تەواوی خۆی ئامادە دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێران ئەوەش دوای ئاشکرا بوون و  جێگیرکردنی فڕۆکەی بۆمبهاوێژی ستراتیجی بی- 2ی ئەمریکی لە دوورگە سەربازییەکە .لەبەرامبەردا دەزگا میدیایەکانی ئێرانیش ئاشکرایان کرد کە ئێران توانا سەربازییەکانی بۆ لێدان لەو بنکەیە خستۆتە گەڕ و ئامانجیانە لەیەکەم هێرشی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەیان ئەو بنکەیە بکەنە ئامانج.

بنکەی سەربازی دیگۆ گارسیا نزیکەی چوار هەزار سەربازی ئەمریکی تێدایە و شوێنی نیشتەجێبوونی هێزەکانی بەریتانیا و ئەمریکایە لە زەریای هیندی و پێدەچێت لە شەڕی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێراندا شآدەماری هێزەکانی ئەمریکا بێت، هەروەک چۆن گرنگترین بنکە و ئامانجە بۆ مووشەکە دوورهاوێژەکانی ئێران لە شەڕی داهاتوودا کە توشی وڵاتەکە دەبێت.

  • گەشتی 32 فڕۆکەخانەی مەدەنی هیندستان بەهۆی هێرشەکانی پاکستانەوە ڕاگیران

  • روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە

  • پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

  • سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

  • سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات

  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

  • نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات

  • بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دواییکرد

  • دیمەشق و درووزەکان گەیشتنە رێککەوتن

سەرەکی