2025-04-04
663 جار خوێنراوەتەوە
یەکێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان فەتوای جیهادی گشتی دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند
ناوەندی هەواڵ
سەرۆکى یەكێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمان نووسراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە جیهاد دژی داگیرکاری فەڵەستین و داوا دەکات لەسەرانسەری جیهان پشتیوانی لێ بکرێت و فەتوای جیهادی گشتی دژی ئیسرائیل ڕاگەیاندراوە.
دەقی بڵاوکراوەکەی پ.د. عەلی قەرەداغی سەرۆکى یەكێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمان:
لیژنەی ئیجتیهاد و فەتوای یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان فەتوایەک سەبارەت بە بەردەوامی هێرش بۆ سەر غەززە و پێشێلکردنی ئاگربەست دەردەکات.
یەکێتییەکە، واجبکردنی جیهادی چەکداری دژ بە داگیرکاری لە فەلەستین لەسەر هەموو موسڵمانێکی بەتوانا لە جیهانی ئیسلامدا ڕاگەیاندووە، هەروها پێویستی دەستێوەردانی سەربازی خێرا لە لایەن وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامییەوە.
باسی لەپێویستی گەمارۆدانی ئیسرائیل لەبوارەکانی وشکانی و دەریایی و ئاسمانی لەلایەن وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و دابینکردنی پێویستی لە ڕووی سەربازی و دارایی و سیاسی کردووە.
هەروەها داوا دامەزراندنی هاوپەیمانییەکی سەربازیی ئیسلامی بۆ پاراستنی میللەت و ڕاگرتنی هێرشەکانی غەززەی کردووە.
هاوکات یەکێتیەکە داوای کردووە:
قەدەغەکردنی ئاساییبوونەوە لەگەڵ دوژمن قەدەغەکردنی دابینکردنی نەوت و گاز بۆ ئیسرائیل.
چاوخشاندنەوە بەو پەیماننامە ئاشتیانەی کە هەندێک وڵاتی عەرەبی لەگەڵ قەوارەی داگیرکەردا ئەنجامیان داوە.
پێویستی جیهادی دارایی بۆ پشتیوانی براکانمان لە غەززە و خێرا کردنەوەی دەروازەکان.
داواکردن لە پێکهاتە موسڵمانەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا فشار بخەنە سەر ترەمپ و حکومەتەکەی بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی هەڵبژاردن بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی و هێنانەدی ئاشتی.
-
گەشتی 32 فڕۆکەخانەی مەدەنی هیندستان بەهۆی هێرشەکانی پاکستانەوە ڕاگیران
|
-
روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە
|
-
پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت
|
-
سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین
|
-
سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات
|
-
وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
|
-
نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات
|
-
بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دواییکرد
|
-
دیمەشق و درووزەکان گەیشتنە رێککەوتن
|
|
|