2025-04-03 211 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: جۆلانی بە قورسی باجەکەی دەدات ئەگەر بهێڵێت هێزەکانی دژ بە ئیسرائیل بچنە سوریاوە

ناوەندی هەواڵ

وەزیری بەرگری ئیسرائیل نامەیەکی هەڕەشەئامێزی بۆ ئەحمەد شەرعی سەرۆکی ئەم قۆناغەی سوریا ناردووە و دەڵێت، سوریا باجێکی قورس دەدات ئەگەر رێگە بدات ئەو هێزانەی دژ بە ئیسرائیلن بچنە ناو خاکەکەیەوە.

یسرائیک کاتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل ناوی ئەحمەد شەرعی بە ئەبو محەمەد جۆلانی هێناوە لە نامەکەیدا و دەڵێت، ئیسرائیل لە چەند ناوچەیەکی سوریادا دەمێنێتەوە و هەنگاو دەنێت بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هەڕەشانەی رووبەڕووی وڵاتەکەی دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشە ئاسمانییەکانی شەوی رابردوو نامەیەکی روون بوو و ئاگادارکردنەوەیەک بوو بۆ داهاتوو، دەشڵێت، "رێگە بە هیچ زیانێک نادەین کە پەیوەست بێت بە ئاسایشی ئیسرائیلەوە".

شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆردومانی چەند ناوچەیەکیان کرد لە هەریەک لە حەمما و دیمەشق، کە لە یەک کاتدا ناوەندێکی توێژینەوەی زانستی و فڕۆکەخانەی حەمایان کردە ئامانج، کەبەپێی دوایین ئامارەکان نۆ کەس بەهۆی هێرشەکانەوە کوژراون.

لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە، ئیسرائیل دەیان هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئەو وڵاتە ئەنجامداوە و زۆربەی تواناکانی سوپای سوریای لەناوبردووە.

  • گەشتی 32 فڕۆکەخانەی مەدەنی هیندستان بەهۆی هێرشەکانی پاکستانەوە ڕاگیران

  • روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە

  • پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

  • سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

  • سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات

  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

  • نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات

  • بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دواییکرد

  • دیمەشق و درووزەکان گەیشتنە رێککەوتن

سەرەکی