2025-04-03 221 جار خوێنراوەتەوە

ئیلۆن مەسك بەمزوانە كۆشكی سپی جێدەهێڵێت

ناوەندی هەواڵ

سەرۆكی ئەمریكا بە ژمارەیەك لە كەسە نزیكەكانی خۆی وتووە ئیلۆن مەسك بەمزوانە كۆشكی سپی جێدەهیڵێت.

رۆژنامەی پۆلەتیكۆی ئەمریكی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بە ژمارەیەك لە ئەندامانی كابینەكەی و كەسانی نزیكی خۆی گوتووە كە ئیلۆن مەسك ملیاردێر و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی كارامەیی ئەمەریكا بەم نزیكانە كابینەكەی بەجێدەهێڵێت.

دەشڵێت، ترەمپ و مەسك لەم چەند رۆژەی رابردوودا تاوتوێی ئەو بابەتەیان كردووە و بڕیارەیان داوە، كە مەسك بگڕێتەوە سەر كاری بازرگانی خۆی، بەڵام ئاماژە بەوە نەكراوە پێش وادەكەی خۆی وازدەهێنێت كە 130 رۆژە یاخود زووتر.

هاوكات دوای بڵاوكردنەوەی راپۆرتەكە، پشكی چەند كۆمپانیایەك لە نێویاندا بەڵێندەرانی حكومی بەرز بوونەوەو  پشكی كۆمپانیای تێسلا بە رێژەی 5% بەرز بووەوە.

پێشتر ترەمپ، لەبارەی وازهێنانی مەسك لە كابینەكەی رایگەیاندبوو، پێی وایە مەسك كەسێكی تایبەتە و كۆمپانیاییەكی گەورەی هەیە و دەبێت بگەڕێتەوە سەر بازرگانییەكەی.

  • گەشتی 32 فڕۆکەخانەی مەدەنی هیندستان بەهۆی هێرشەکانی پاکستانەوە ڕاگیران

  • روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە

  • پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

  • سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

  • سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات

  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

  • نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات

  • بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دواییکرد

  • دیمەشق و درووزەکان گەیشتنە رێککەوتن

سەرەکی