2025-04-02 239 جار خوێنراوەتەوە

زەنگی مەترسی لێدرا، نانەواخانەكانی غەززە داخران

ناوەندی هەواڵ

بەهۆی گەمارۆی توندی ئیسرائیلی داگیركەر بۆ سەر كەرتی غەززە، ئەمڕۆ دەرگای نانەواخانەكان داخران، زەنگی مەترسییەكی گەورەی برسێتی لێدرا.

نانەواخانەكانی كەرتی غەززە، ماوەی نزیكەی مانگێك بوو سەرقاڵی دابەشكردنی نان بوون، بەڵام بەهۆی ئەو گەمارۆ تووندەی  ئیسرائیل و نەمانی ئارد، ناچاربوون دەرگای نانەواخانەكانیان دابخەن.

داخستنی نانەواخانەكان زەنگێكی مەترسیداری بڵاوبوونەوەی برسێتییە لە كەرتی غەززە، كە نزیكەی دوو ملیۆن هاوڵاتی تێدا زیندانی و برسی كراون.

گەمارۆی توندی سەر كەرتی غەززەو ڕێگە نەدان بە چوونی هیچ شتێك بەبەرچاوی جیهان و جیهانی ئیسلامی لەلایەن ڕژێمی ئیسرایلە ، مرۆڤایەتی و جیهانی ئیسلامی خستووەتە ژێر پرسیارەوە.

ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی لە كەرتی غەززە پێداویستی بەسەر "23"نانەواخانە دابەش دەكات، بەڵام بەهۆی گەمارۆی تووندی ئیسرائیل ئەمبارەكانیان خاڵی بوونەو ناتوانن هیچی تر كار بكەن.

بەپێی ئامارەکان رۆژانە بۆ دروست كردنی نان و دابەشكردنی بەسەر هاوڵاتیان، كەرتی غەززە پێویستی بە "450" تەن ئارد هەیە، كە ئێستا هیچی نەماوە.

  • گەشتی 32 فڕۆکەخانەی مەدەنی هیندستان بەهۆی هێرشەکانی پاکستانەوە ڕاگیران

  • روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە

  • پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

  • سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

  • سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات

  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

  • نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات

  • بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دواییکرد

  • دیمەشق و درووزەکان گەیشتنە رێککەوتن

سەرەکی