2025-04-02 168 جار خوێنراوەتەوە

سزا نوێیەکانی ترەمپ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

ئیرادە میدیا

هاوبەشە ئابوورییەکانی ئەمریکا چاوەڕوانی ژمارەیەک سزای نوێ دەکەن، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی نیسانی2025، دۆناڵد ترەمپ رایبگەیەنێت و تا ئێستاش نازانرێت ئامانج لە راگەیاندنی ئەو شەڕانە چییە و بۆ چ مەبەستێک ئەنجامدەدرێن.

کارۆلاین لیڤیت وتەبێژی کۆشکی سپیی ئەمریکا رۆژی سێشەممە1ی نیسانی2025 وتی،لەمەودوا بەفەرمانی سەرۆک تاڵانکارییەکانی سەر ئەمریکا کۆتاییان پێدێت، ئەو باجە گومرگییە زیادانەی دانراون، لەگەڵ راگەیاندنیاندا دەخرێنە بواری کارپێکردنەوە.

ترەمپ  پلانەکەی، ئەمڕۆ چوارشەممەی ناوناوە رۆژی ئازادبوون. بڕیارە کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی ئەمریکا، کە دەکاتە کاتژمێر 11ی ئەمشەو بە کاتی کوردستان لە پاش داخستنی بازاڕی بۆرسەی ئەمریکاوە پلانە نوێیەکەی خۆی رابگەیەنێت، بەڵام بەڵێنیشی داوە لە سەپاندنی سزا گومریگییە نوێیەکاندا نەرم بێت.

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ترەمپ هەمیشە ئامادەیەو دەیەوێت هەڵەکانی رابردوو چاکبکاتەوە.

  • گەشتی 32 فڕۆکەخانەی مەدەنی هیندستان بەهۆی هێرشەکانی پاکستانەوە ڕاگیران

  • روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە

  • پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

  • سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

  • سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات

  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

  • نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات

  • بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دواییکرد

  • دیمەشق و درووزەکان گەیشتنە رێککەوتن

سەرەکی