2025-03-31 163 جار خوێنراوەتەوە

عراقچی: نامەكەی ئێران گەیشتووەتە واشنتۆن

ناوەندی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وەڵامی ئێران بۆ نامەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا گەیشتووەتە واشنتۆن و جەختیش دەكاتەوە كە ئێران ئامادە نییە دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریكا بكات.

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە31ی ئازاری 2025، رایگەیاند، ئێمە لەلایەن دۆستمان لە عومانەوە ئاگاداركراوینەتەوە كە وەڵامەكەی ئێران بۆ نامەكەی سەرۆكی ئەمریكا گەیشتووەتە جێی خۆی و سەیریش كراوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی ئەوەی بۆچی ئامادەی دانوستانی راستەوخۆ نین لەگەڵ ئەمریكا دەڵێت، بەهۆی ئەو هەڕەشانەی كە دەكرێن و ئەو گوشارانەی ئەمریكا دەیانكات، ئێمە لەژێر زۆر و گوشاردا دانوستان ناكەین.

  • گەشتی 32 فڕۆکەخانەی مەدەنی هیندستان بەهۆی هێرشەکانی پاکستانەوە ڕاگیران

  • روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە

  • پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

  • سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

  • سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات

  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

  • نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات

  • بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دواییکرد

  • دیمەشق و درووزەکان گەیشتنە رێککەوتن

سەرەکی