5   کاتژمێر پێش ئێستا 16432 جار خوێنراوەتەوە

باوه‌شه‌ گه‌رمه‌كه‌ى بارزانى‌و فیدان‌و نامه‌كه‌ى مه‌زڵوم عه‌بدى

ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه‌ پایته‌ختى هه‌رێمى به‌ره‌و پایته‌ختى توركیا به‌جێهێشت..

له‌كاتى گه‌یشتنى به‌توركیا، هاكان فیدان ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ دیاره‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌ردۆغان كه‌ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورده‌و كوردبونى خۆى له‌بیركردوه‌، پێشوازییه‌كى زۆر به‌رچاوى له‌بارزانى كردو باوه‌شێكى گه‌رموگوڕیان به‌یه‌كتردا كرد..

ئیراده‌ میدیا زانیویه‌تى، به‌رله‌وه‌ى بارزانى هه‌ولێر به‌ره‌و ئه‌نكه‌ره‌ به‌جێبهێڵێت، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ ژه‌نراڵ مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)دا ئه‌نجامداوه‌..

له‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست ئیراده‌ كه‌وتون، بارزانى‌و عه‌بدى له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌دا گفتوگۆیه‌كى خێرایان كردووه‌ له‌باره‌ى گۆڕانكارییه‌ خێراكانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست‌و دواتریش دۆخى سوریا..

زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌نكه‌ره‌، عه‌بدى داواى له‌نێچیرڤان بارزانى كردووه‌، نامه‌ى برایه‌تى ڕۆژئاواى كوردستان بگه‌یه‌نێته‌ ئه‌نكه‌ره‌و دڵنیایان بكاته‌وه‌، نه‌ ئێستا نه‌ له‌داهاتووشدا، نه‌ك مه‌ترسیى نابن بۆسه‌ر توركیا، به‌ڵكو پارێزراوترین سنوورى توركیا، ئه‌و سنوورانه‌ن كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌دان...

هه‌روه‌ك عه‌بدى به‌بارزانى ڕاگه‌یاندووه‌، پێویسته‌ توركیا ڕه‌چاوى پێكهاته‌ى كورد له‌سوریاو هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) بكات‌و به‌راوردى نه‌كات به‌هیچ هێزێكى دیكه‌ى ناو سووریاو گروپه‌ چه‌كداره‌كانى دیكه‌، هه‌ربۆیه‌ به‌و پێكهاته‌یه‌ى ئێستاى سوپاى سوریاوه‌، ئه‌سته‌مه‌ هه‌سه‌ده‌ تێكه‌ڵى ئه‌و هێزه‌ بێت..

عه‌بدى له‌په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ بارزانى جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وان وه‌ك كوردو ڕۆژئاواى كوردستان سوورن له‌سه‌ر پابه‌ندبونیان به‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى 10ى ئادارى ئه‌مساڵیان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى قۆناغى ڕاگوزه‌رى سوریاوه‌، به‌ڵام ڕێگه‌ش ناده‌ن به‌گروپه‌كانى توركیا، ته‌نها بستێكى خاكى باكورو ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا داگیربكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش ته‌نها مافى به‌رگریى ڕه‌وا به‌كارده‌هێنن..

چاودێرانیش ده‌ڵێن، كه‌واته‌ هه‌گبه‌كه‌ى بارزانى له‌توركیا زۆر پڕه‌، له‌لایه‌ك هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم‌و له‌لایه‌كى دیكه‌ش پرۆسه‌ى ئاشتیى له‌توركیاو باكورى كوردستان‌و هاوكات پرسى ڕۆژئاواى كوردستانیش یه‌كێك ده‌بێت له‌بابه‌تى هه‌گبه‌كه‌ى بارزانى له‌سه‌ر ئه‌و مێزه‌ى له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا كۆده‌بێته‌وه‌.

  • رۆهلات عه‌فرین چۆن‌و بۆچى چوه‌ دیمه‌شق؟

  • چۆن بە پلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی ئۆجەلان دەستگیرکرا؟

  • باوه‌شه‌ گه‌رمه‌كه‌ى بارزانى‌و فیدان‌و نامه‌كه‌ى مه‌زڵوم عه‌بدى

  • پێشبینیكاره‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ى جیهان له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران‌و ئاینده‌ى كورده‌وه‌ زانیاریى دڵخۆشكه‌ر ئاشكراده‌كات

  • ئەمریكا روبەڕوبونەوەى میلیشیاكانى شیعە دوادەخات

  • تورکیا بەهێنانی 20 هەزار ئیخوان لە حەلەبەوە هەڕەشە لە سوریای داهاتو دەکات

  • مەزڵوم کۆبانێ، مێزەکەی ئەحمەد شەرعی قڵپکردەوە

  • سه‌ربارى ڕێكه‌وتن‌و ئاگربه‌ست گروپه‌ سوریه‌كانى سه‌ر به‌توركیا گه‌مارۆى سه‌ر كوردیان نه‌شكاندوه‌و مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌ئارادایه‌

  • لە كورەى تەمموزەوە بۆ هاوبەشیى روسیاو ڤیتۆى ئەمریكا

سەرەکی