2   کاتژمێر پێش ئێستا 15 جار خوێنراوەتەوە

گەشتی 32 فڕۆکەخانەی مەدەنی هیندستان بەهۆی هێرشەکانی پاکستانەوە ڕاگیران

ناوەندی هەواڵ

دەسەڵاتدارانی هندستان کارکردنیان لە 32 فڕۆکەخانەی مەدەنیی وڵات تا 15ی ئەم مانگە بەهۆی بارگرژییەکان لەگەڵ پاکستان راگرت.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی"تایمز ئۆف ئیندیا" کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەوانی مەدەنی لە هندستانەوە گواستویەتیەوە، گەشتە مەدەنییەکانی ئەو 32 فڕۆکەخانەیە تا کاتژمێر 5:29ی رۆژی 15ی ئایار رادەگیرێن.

 ئاژانسی "ANI" بڵاویکردەوە، ژمارەیەک شاری ویلایەتەکانی بنجاب و راجاستان-ی هیندستان، کە دەکەونە سەر سنووری پاکستان، رووبەڕووی هێرش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بوونەتەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە، بچڕانی تەزووی کارەبا و بیستنی زەنگی ئاگادارکردنەوە و تەقینەوە لە شارەکانی جیسالمیر لە ویلایەتی راجستان و باسانکوت لە بنجاب تۆمارکراون.

هەروەک لە چەندین شار و ویلایەتی دیکەی هندستان لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە چەندین هێرشی هاوشێوە ئەنجامدراون.

ئا: ڕێبین بەکر

  • گەشتی 32 فڕۆکەخانەی مەدەنی هیندستان بەهۆی هێرشەکانی پاکستانەوە ڕاگیران

  • روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە

  • پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

  • سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

  • سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات

  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

  • نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات

  • بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دواییکرد

  • دیمەشق و درووزەکان گەیشتنە رێککەوتن

سەرەکی