2026-03-18
222 جار خوێنراوەتەوە
"یەك یەك ڕاویان دەكەین"
دوای لاریجانی ئیسرائیل كوژرانی وەزیری ئیتڵاعاتی ئێرانی راگەیاند
ناوەندی هەواڵ
ئیسرائیل بە ئامانجگرتنی ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتڵاعاتی لەهێرشێكی شەوی رابردوودا ڕاگەیاند، ئەمەش دوای رۆژێك دێت لە كوژرانی عەلی لاریجانی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، كە ئیسرائیل ڕایگەیاند و پاشان ئێران پشتڕاستیكردەوە.

"هیچ بەرپرسێكی ئێرانی پارێزراو نییە"
یسرائیل كاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رۆژی چوارشەممە 18-3-2026 كوژرانی ئیسماعیل خەتیب، وەزیری هەواڵگری ئێران (ئیتڵاعات) ی لە بۆردومانێكی شەوی ڕابردوودا لە تاران ڕاگەیاند.وەزیری بەرگریی ئیسرائیل جەختی كردەوە هێرشەكانیان بۆسەر ئێران بەردەوام دەبێت، وتیشی "هیچ بەرپرسێكی ئێرانی پارێزراو نییە و هەموویان لە لیستی تیرۆركردندان و یەك بە یەك راویان دەكەین".
ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران لە ساڵی 2021 ەوە لەو پۆستەدایە،یەكێك بوو لە نزیكەكانی عەلی خامنەیی رابەری پێشووی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران كە لە هێرشی ئەمریكا و ئیسرائیل لە 28 ی شوباتی ئەمساڵ بە ئامانجگیرا.

بەرپرس بووە لە بەرەنگاربوونەوەی سیخوڕی
ئیسماعیل خەتیب، پێش ئەوەی وەزیری ئیتڵاعات بێت، بەرپرس بووە لە بەرەنگاربوونەوەی سیخوڕی، بۆیە كوژرانی گورزێكی قورس دەبێت بۆ دەزگا ئەمنیەكانی ئێران.
رۆژی سێشەممە ئیسرائیل كوژرانی هەریەك لە عەلی لاریجانی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، و غوڵام رەزا سولەیمانی فەرماندەی هێزی بەسیجی ئێرانی لە دوو هێرشدا لە تاران ڕاگەیاند، هەمان رۆژ ئێران كوژرانی هەردوو بەرپرسە باڵاكەی پشتڕاستكردەوە.
پێشتر چەندین جار ئیسرائیل هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی بەرپرسانی باڵای ئێرانی كردووە، لەكاتێكدا لە یەكەم رۆژی هێرشی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران لە 28 ی شوباتی 2026 عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئامانجگیرا.

هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی موجتەبا خامنەیی سێیەم رابەری ئێران دەكەن
ئێستاش بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل و بەرپرسانی باڵای تری ئیسرائیل، هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی موجتەبا خامنەیی سێیەم رابەری ئێران دەكەن كە پاش بە ئامانجگیرانی باوكی وەك رابەر دەستنیشانكرا، لەگەڵ ئەوەشدا هەڕەشەی ئەوە دەكەن ژمارەیەك بەرپرسی سیاسی و سەربازیی تری ئێران بە ئامانج دەگرن، ئامانجی ئیسرائیلیش ئەوەیە لەو رێگەیەوە سەقامگیری ناوخۆی ئێران تێكبدات، هەرچەندە دوای سێ هەفتە لە جەنگ ئامانجی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ رووخاندنی رژێمی ئێران بەدینەهاتووە.

-
سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران
|
-
پژاک : حدکا و کۆمەڵە بە دوورخستنەوەیان لە "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" تۆمەتبار دەکات
|
-
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: هیچ بڕیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەرنەچووە
|
-
رۆژنامەنووسێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
|
-
ڕۆژنامەی تایمز: کچەزای حەسەن بەننا لەسەر دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەتان دادگایی دەکرێت
|
-
جێگرەوەی لاریجانی؛ محەمەد باقر زولقەدر كێیە؟
|
-
وهزارهتى پهروهرده؛ 28ی ئەم مانگە بڕیار لەسەر چارەنووسی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەدات
|
-
ئیسرائیل شەوێكی قورسی بەڕێكرد
|
-
نمونەی جوتیارەکە لەنێوان زاگرۆس هیواو ئەبووبەکر کاروانی دا
|
|
|
|