2026-02-18 192 جار خوێنراوەتەوە

توندوتیژی خێزانی لە عێراق بە ڕێژەی 150% زیادی کردووە

ناوەندی هەواڵ

روانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کردووە کە توندوتیژیی خێزانی لە عێراق لە ساڵی 2025دا بە ڕێژەی زیاتر لە 150% بەرزبووەتەوە بە بەراورد بە ساڵی 2024،ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ژمارەی تۆمارکراو زۆر کەمترە لە ڕووداوە ڕاستەقینەکان.

روانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ هۆشداری داوەتە زیادبوونی بەرچاوی حاڵەتەکانی توندوتیژیی خێزانی لە عێراق.

بەپێی  ئامارەکانی ساڵی 2025، سی و شەش هەزارو 298 حاڵەتی توندوتیژیی خێزانی بە فەرمی تۆمار کراون، کە ئەمە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوە بە بەراورد بە 14,000 حاڵەت لە ساڵی 2024.

روانگەکە جەختدەکاتەوە کە ئەو ژمارانە تەنیا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە بوێریی شکاندنی بێدەنگییان هەبووە و پەنایان بۆ لایەنە فەرمییەکان بردووە، لەکاتێکدا هەزاران حاڵەتی دیکە بەهۆی ترسی کۆمەڵایەتی و گوشاری خێزانییەوە شاراوە ماونەتەوە.

ڕاپۆرتەکە وردەکاریی حاڵەتەکانی بەم شێوەیە پۆلێن کردووە:

 19,587 حاڵەتی هێرشی پیاو بۆ سەر ژنان.
 5,918 حاڵەتی هێرشی ژن بۆ سەر پیاوان.
3,112 حاڵەتی هێرشی کوڕ بۆ سەر دایک و باوکان.
 531 حاڵەتی هێرشی کچ بۆ سەر دایک و باوک.
1,583 حاڵەتی هێرشی برا بۆ سەر خوشک.
725 حاڵەتی هێرشی خوشک بۆ سەر برا.
1,282 حاڵەتی هێرشی باوک بۆ سەر منداڵ.
 559 حاڵەتی هێرشی دایک بۆ سەر منداڵ.

شەمس لەجماوی، یاریدەدەری سەرۆکی روانگەکە، ڕایگەیاندووە کە پشت هەر ژمارەیەک چیرۆکێکی مرۆیی پڕ لە ئازار هەیە.

ڕاپۆرتەکە ڕەخنەی توند لە ماددەی 41ـی یاسای سزادانی عێراقی دەگرێت کە ڕێگە بە توندوتیژی دەدات لەژێر ناوی "مافی تەمێکردن".

هەروەها نەبوونی پەناگەی حکومی و پشت بەستن بە "سوڵحی عەشایەری" وەک هۆکارەکانی بێ بەرگریکردنی قوربانییان و دەربازبوونی تاوانباران دیاریکراون.


  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

  • پژاک : حدکا و کۆمەڵە بە دوورخستنەوەیان لە "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" تۆمەتبار دەکات

  • ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: هیچ بڕیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەرنەچووە

  • رۆژنامەنووسێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

  • ڕۆژنامەی تایمز: کچەزای حەسەن بەننا لەسەر دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەتان دادگایی دەکرێت

  • جێگرەوەی لاریجانی؛ محەمەد باقر زولقەدر كێیە؟

  • وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌؛ 28ی ئەم مانگە بڕیار لەسەر چارەنووسی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەدات

  • ئیسرائیل شەوێكی قورسی بەڕێكرد

  • نمونەی جوتیارەکە لەنێوان زاگرۆس هیواو ئەبووبەکر کاروانی دا

سەرەکی