3   کاتژمێر پێش ئێستا 40 جار خوێنراوەتەوە

رۆژهەڵات: هەشت ئەندامی یەك خێزان بەروداوێكی دڵتەزێن گیانیان لەدەستدا

ناوەندی هەواڵ

لە سنووری پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، حەوت ئەندامی خێزانێک بەمەبەستی رزگارکردنی ئەندامێکی دیکەی خێزانەکەیان چوونەتە ناو بیرێکی کشتوکاڵییەوە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.

رووداوەکە لە ناوچەی کۆهنانی سەربە شاری کۆهداشت روویداوە، پاش ئەوەی گەنجێک کەوتووەتە ناو بیرێکی کشتوکاڵییەوە، یەکێکی دیکە لە ئەندامانی خێزانەکە بەمەبەستی رزگارکردنی گەنجەکە چووەتە ناو بیرەکە، بەڵام ئەویش گیریخواردووە و یەک لە دوای یەک ئەندامانی دیکەی خێزانەکە چوون بەدوایدا و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.

موراد ناسری، قایمقامی کۆهداشت رایگەیاندووە، لە رووداوەکەدا هەشت ئەندامی یەک خێزان لەو بیرەدا گیانیان لەدەستداوە.

ناوبراو  ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش رووداوەکە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون بەمەبەستی دەرهێنانەوەی تەرمەکان و دەرکەوتووە ئەو بیرەی کە تەرمەکانی تێدابووە، غازی تێدا بووە.

ئەو هەشت کەسەی کە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە ناویان "توراج مورادی، ئیرەج مورادی، یوسف مورادی، ساسان مورادی، ئیرەج کازمیان، یونس مەلەکی، یوسف مەلەکی و فەتحوڵا باغری بووە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئیرنای فەرمیی ئێران، سەرەتا منداڵێک کەوتووەتە ناو بیرەکەوە، دواتر باوکی و براکەی و ئەندامانی دیکەی خێزانەکەی چوونەتە ناو بیرەکەوە بۆ ئەوەی رزگاری بکەن و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.

  • تورکیا سنورى پارێزگاى دهۆکى بە چڕى بۆردومان کرد

  • رۆژهەڵات: هەشت ئەندامی یەك خێزان بەروداوێكی دڵتەزێن گیانیان لەدەستدا

  • عایشەگوڵ دۆغان: لەوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا پەکەکە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی خۆی ڕابگەیەنێت

  • پەکەکە 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست

  • عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە

  • داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى دەکرێت

  • ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەیی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە

  • پارتی و یەکێتی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت ڕادەگرن

  • سەنتەری میترۆ: ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانییان لەدەست بدەن

سەرەکی