2026-09-10
413 جار خوێنراوەتەوە
دەنگێکی تۆمارکراو گومان لەسەر هۆکاری خنکانی خوێندکارە کوردەکەی چین دروست دەکات
کونسوڵخانەی گشتیی چین لە هەولێر بەیاننامەیەکی لەسەر گیانلەدەستدانی محەمەد سەعدەدین، خوێندکاری کورد و مامۆستای زانکۆی هەڵەبجە لەو وڵاتە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە تیمی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەگەری خنکانی پێکهێنراوە، لەکاتێکدا کەسوکارەکەی و باڵیۆزخانەی عێراق لە پەکین چاوەڕێی ڕاپۆرتی کۆتایی پزیشکی داد دەکەن بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری دروستی ڕووداوەکە و گەڕاندنەوەی تەرمەکەی بۆ هەرێمی کوردستان.خوێندکارەکەش پێش گیانلەدەستدانی لە تۆمارێکی دەنگیدا ئاماژە بەوە دەکات ژمارەیەک کەس کێشەیان بۆ دروستکردووە.
کونسوڵخانەی گشتیی چین لە هەولێر بەیاننامەیەکی فەرمیی لەبارەی گیانلەدەستدانی "محەمەد سەعدەدین هادی"، خوێندکاری دکتۆرا لە زانکۆی "ئۆشن"ی چینی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کۆچی دوایی ئەو خوێندکارە بەهۆی ڕووداوێکی خنکانی "دڵتەزێن"ەوە بووە.
ڕاشیگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئاسایشی گشتی و زانکۆکە دەستبەجێ ڕاسپێردراون بە پێکهێنانی تیمی تایبەت بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە بەپێی یاسا و ڕێکارەکان، هاوکات کونسوڵخانەکە ئامادەیی تەواوی دەربڕیوە بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆیی و ئاسانکاریی گەشت بۆ بنەماڵەکەی بەرەو چین.

دەسەڵاتدارانی چین لە ڕێگەی باڵیۆزخانەی کۆماری عێراقەوە لە پەیوەندیی بەردەوامدان و ئاماژەیان بەوە کردووە دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان زانیاریی زیاتر بڵاودەکەنەوە. لای خۆشیەوە، کونسوڵخانەی چین داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کردووە ڕێز لە تایبەتمەندیی بنەماڵەی کۆچکردوو بگرن و لە بڵاوکردنەوەی پێشبینی و دەنگۆی پشتڕاستنەکراوە خۆیان بەدوور بگرن.
محەممەد سەعدەدین، کە مامۆستا و فەرمانبەری زانکۆی هەڵەبجە بوو و لە بواری زانستی کۆمپیوتەردا شارەزاییەکی بەرچاوی هەبوو، ساڵی ڕابردوو لە ڕێگەی سکۆلەرشیپی حکومەتی چین (MOFCOM) بۆ درێژەدان بە خوێندنی دکتۆرا ڕووی لەو وڵاتە کردبوو. لە هەفتەی ڕابردوودا (٨ی ئەیلولی ٢٠٢٦) تەرمەکەی لە ڕووبارێکی شاری "چینگداو" دۆزرایەوە، بەپێی ڕاپۆرتی سەرەتایی پۆلیسی چین هۆکاری مردنەکەی بۆ خنکان گەڕێنراوەتەوە.
کەسوکارەکەی و مامۆستایانی هاوڕێی ئاماژە بەوە دەکەن، هۆکاری ڕووداوەکە تا ئێستا تەمومژاوییە و بە ڕوونی دیاری نەکراوە. لە بەرامبەردا، باڵیۆزخانەی عێراق لە چین ڕایگەیاندووە چاوەڕێی ڕاپۆرتی کۆتایی پزیشکی داد دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە چۆنیەتیی رووداوەکە و ئامادەکردنی ڕێکارەکان بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکەی بۆ هەرێمی کوردستان.

محەمەد سەعدەدین لە مانگی شەشی ئەمساڵ تۆمارێکی دەنگیی بۆ یەکێک لە هاوڕێکانی لە کوردستان ناردووە، تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، چەند کەسێک کە لە زانکۆکەن و هاوژووری بوون تووشی کێشەیان کردووە بەردەوام، باس لەوەشدەکات چەند جارێک زانکۆی لە ڕەفتاری ئەو کەسانە ئاگادار کردووەتەوە بەڵام هیچ شتێک نەکراوە.
-
لە هەوڵی کودەتاوە بۆ پاراستن؛ لە دانیشتنی دادگایی لاهور شێخ جەنگیدا چی وترا؟
|
-
یەکێتی؛ هونەری تواندنەوەی ڕکابەر و گۆڕینی هاوکێشە سیاسییەکان
|
-
گڵۆپەکەی نەوەی نوێ لە ڕووناککردنەوەی شەقامەوە بۆ تەمومژی هاوپەیمانیی دەسەڵات
|
-
سەردانی بافڵ تاڵەبانی بۆ ئێران؛ جیاوازی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکان و میدیای ئێرانی
|
-
قەیرانی گەرووەکان و هەڵاوسانی بێوێنە؛ هەرێمی کوردستان بێ ستراتیژ بەدیار گرانی و داڕمانی ئابورییەوە
|
-
چەکداماڵین لە گرووپە چەکدارەکان؛ قورسترین تاقیکردنەوەی دەسەڵات لەبەردەم عەلی زەیدیدا
|
-
یەکێتی و پارتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت و کاراکردنەوەی پەرلەمان ڕێککەوتوون؟
|
-
ئەمریکا دەستی بە کشانەوە لە هەرێم کردووە بەڵام سیستمی بەرگریی دەهێڵێتەوە
|
-
کێشەی وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیای داناغاز سەرهەڵدەداتەوە
|
|
|
|