2026-03-23 154 جار خوێنراوەتەوە

ئیدارەی ترەمپ شەش خاڵ بۆ رێككەوتن لەگەڵ ئێران تاوتوێ دەكات

پەیام لەنێوان ئەمریكا و ئێران لە رێگەی لایەنی سێیەمەوە ئاڵوگۆڕ كراوە

ناوەندی هەواڵ

دوای زیاتر لە سێ هەفتە جەنگ لەگەڵ ئێران و پێنانە هەفتەی چوارەمەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا گفتوگۆی سەرەتایی سەبارەت بە قۆناغی داهاتوو دەستپێكردووە.

پێگەی ئاكسیۆسی ئەمریكی ئاشكرایكردووە، ئیدارەی ترەمپ تاوتوێی گفتوگۆی ئاشتی لەگەڵ ئێران دەكات. ئەوەش لەكاتێكدایە رۆژی هەینی ترەمپ رایگەیاند تاوتوێی ئارامبوونەوەی دۆخی جەنگ دەكات،هەرچەندە بەرپرسانی ئەمریكا باس لەوەدەكەن هەڵسەنگاندنەكان بۆ ئەوە دەچن كە دوو بۆ سێ هەفتەی تر جەنگ درێژەی دەبێت.

راوێژكارەكانی ترەمپ هەوڵدەدەن زەمینەی دیپلۆماسی ئامادە بكەن

وەك ئەو پێگە ئەمریكیە ئاماژەی پێداوە، راوێژكارەكانی ترەمپ هەوڵدەدەن زەمینەی رێرەوی دیپلۆماسی بۆ قۆناغی داهاتوو ئامادە بكەن.

بەوتەی سەرچاوەكان، هەریەك لە جارید كۆشنەر زاوای ترەمپ و ستیڤ ویتكۆڤ نێردەی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشداری لە گفتوگۆكان دەكەن.

سەرچاوەكان روونیان كردووەتەوە، هەر رێككەوتێكی چاوەڕوانكراو بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ، پێویستە كردنەوەی گەرووی هورمز كاری لەپێشینە بێت، هەروەها چارەسەری یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بكرێت، لەگەڵ گەیشتن بە رێككەوتنێكی درێژماوە سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و موشەكە بالیستیەكانی، جگە لە جێكردنەوەی بڕینی پشتیوانیەكانی ئێران بۆ گروپە چەكدارەكان لە ناوچەكە.

ئەمریكا و ئێران لە رێگەی لایەنی سێیەمەوە ئاڵوگۆڕ كراوە

هەرچەندە لەم چەند رۆژەی دواییدا، هیچ پەیوەندیەكی راستەوخۆ لەنێوان تاران و واشنتۆن نەبووە، بەڵام بەپێی پێگەی ئاكسیۆس پەیام لەنێوان ئەمریكا و ئێران لە رێگەی لایەنی سێیەمەوە ئاڵوگۆڕ كراوە، ئەمەش بەوتەی بەرپرسێكی ئەمریكی و دوو سەرچاوەی ئاگادار.

ئەمە ئەو خاڵانەبوون كە ئەمریكا لەهەر رێككەوتنێكی داهاتووی لەگەڵ ئێران دەیەوێت جێگیر بكرێن، بەڵام ئێرانیش مەرج و داواكاری هەیە.

داواكارییەكانی ئێران بریتین لە راگرتنی جەنگ، گرەنتی ئەوەی دووبارە جەنگ دەستپێنەكاتەوە، جگە لەوەش داوای قەرەبوو دەكات.

ئێرانییەكان لە كۆتاییدا دەبێت لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن

لە بەرامبەردا بەرپرسێكی ئەمریكا پێی وایە واشنتۆن گەشەی تارانی ڕاگرتووە، باس لەوەشدەكات ئێرانییەكان لە كۆتاییدا دەبێت لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن.

بەوتەی ئەو بەرپرسە، وردەكاری داواكاریەكانی ئەمریكا بۆ رێككەوتن بەمجۆرەیە، راگرتنی بەرنامەی موشەكی ئێران بۆ ماوەی پێنج ساڵ، بەتەواوەتی ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم، لەكارخستنی دامەزراوەكانی نەتەنز و ئیسفەهان و فۆردۆی ئەتۆمیی، كە ساڵی رابردوو روبەڕووی هێرشی ئەمریكا و ئیسرائیل بوونەوە.

پێویستە چاودێری توند بخرێتەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران

مەرجێكی تری ئەمریكا ئەوەیە، پێویستە چاودێری توند بخرێتەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، هەروەها ناچاركردنی ئێران بەوەی هیچ موشەكێك دروست نەكات 1000 كیلۆمەتر تێپەڕێنێت.

مەرجێكی تری ئەمریكا راگرتنی پشتیوانی ئێرانە بۆ گروپەكانی ناوچەكە، لەوانەش حزبوڵای لوبنان و حوسیەكانی یەمەن و حەماس لە غەززە، لەگەڵ گروپە چەكدارەكانی عیراق.

بەپێی ئاكسیۆس، چەندین جار ئێران ئەم داواكاریانەی رەتكردووەتەوە، بەرپرسانی ئێران بە قورسی دەزانن گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆكێك بكەن كە لەكاتی گفتوگۆدا هێرش دەكاتە سەریان.

  • ئاڵۆزی و هەڕەشە؛ ئێران بۆ سەردەمی بەردین و گورزی تێكشكێنەر بۆ ئەمریكا

  • جێگرەوەی وشكانی؛ نەوتی عێراق لە كاریگەری هورمز ڕزگار دەكات؟

  • هێرشەكان بۆسەر هەرێمی كوردستان چڕبوونەتەوە؛ كۆگایەكی رۆنی بەریتانی ئامانجی ئەم بەیانییەی درۆنێك بوو

  • كاریگەری و هۆشدارییەكان؛ بەڵگەكان پشت پەردەی رفاندنی رۆژنامەنوسە ئەمریكیەكە ئاشكرادەكەن

  • کۆڕەو ترس بوو لە مردن یان عەشق بۆ ئازادی؟

  • حەوت گرێ پێكهێنانی حكومەت ئاڵۆز دەكەن؛ كێبڕكێی زۆرینە و سێیەكی پەكخەر

  • ئۆجەلان: ئەم پرسە گەورەیە نابێت بە بیرێكی بچوك لێی بڕوانرێت

  • ئێران هۆشداری دەدات؛ ئیسرائیل گەورەترین بودجەی سەربازیی پەسەند دەكات و ئەمریكاش هێزی زەمینیی زیاتر دەنێرێت

  • توركیا هەڕەشەی دەستێوەردان لە هەرێمی كوردستان دەكات؛ ئەگەر كورد بەشداری جەنگی ئێران بكات

سەرەکی