دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
2026-01-13 432 جار خوێنراوەتەوە

ترامپ گومرگی 25%ی بەسەر وڵاتانی بازرگانیکەر لەگەڵ ئێراندا سەپاند

 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا،ڕایگەیاندووە کە هەر وڵاتێک مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران بکات، ئەوا ڕووبەڕووی گومرگی 25%ی سەرجەم مامەڵەکانی لەگەڵ ئەمریکا دەبێتەوە. ئەم بڕیارە عێراقیشی گرتووەتەوە کە ساڵانە نزیکەی 10 ملیار دۆلار بازرگانی لەگەڵ ئێراندا دەکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاندووە کە گومرگێکی ڕەسمی بە ڕێژەی 25% بەسەر هەر وڵاتێکدا دەسەپێنێت کە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێراندا ئەنجام بدات.

ترەمپ جەختی کردووەتەوە کە ئەم بڕیارە کۆتایی و یەکلاکەرەوەیە، بەڵام وردەکاری زیاتری لەبارەوە بڵاونەکردووەتەوە.

تا ئێستا، هیچ بەڵگەنامەیەکی فەرمی لەلایەن کۆشکی سپییەوە لەسەر ئەم سیاسەتە بڵاونەکراوەتەوە، هەروەها بنەما یاساییەکانی پشت ئەم بڕیارە و ئەگەری ئەوەی کە ئایا هەموو هاوبەشە بازرگانییەکانی ئێران دەگرێتەوە یان نا، ڕوون نەکراوەتەوە.

قەبارەی بازرگانی ساڵانەی نێوان عێراق و ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلارە.

  • هەڕەشەی ترەمپ لە دوورگەی خارگ؛ نرخی نەوت دەگەیەنێتە 200 دۆلار؟

  • لیستی مووچەی مانگی سێ تا سێشەممە دەنێردرێت بۆ بەغداد

  • ئەو وڵاتانەی بەهۆی جەنگی ئێران و داخستنی گەرووی هورمز زیانی گەورەیان بەركەوتووە

  • سێگۆشەی بەرتەسك؛ سێ نۆكەندی گرنگی جیهان

  • نهێنی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد بەو كتوپڕییە لەسەر هەناردەی نەوت چییە؟

  • ئەگەر گەرووی هورمز بە داخراوی بمێنێتەوە نرخی نەوت چی بەسەردێت؟

  • وەزارەتی دارایی: پێدانی موچە بە نەختینە (کاش) لە 20ی ئەم مانگەوە کۆتایی دێت

  • دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لەبارەی پێناسی گومرگییەوە رەتکردەوە

  • تەیف سامی: داوای ناردنی لیستی مووچەی هەرێم دەکات

سەرەکی