2026-01-03 297 جار خوێنراوەتەوە

راوێژکاری دارایی سودانی: گرژییەکانی ڤەنزوێلا نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە

ناوەندی هەواڵ

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆشداری دەدات لە کاریگەرییەکانی گرژییەکانی ڤەنزوێلا لەسەر بازاڕی نەوت، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو رووداوانە نرخی نەوت بەرز دەکەنەوە و نەوت وەک چەکی سیاسی و سەربازی بەکاردەهێنرێت.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاندووە، کە ڤەنزوێلا چیتر یاریزانێکی پەراوێزی بازاڕی وزە نییە، سەرەڕای ئەوەی بەرهەمی ئێستای سنووردارە و رۆژانە دەگاتە 700 بۆ 800 هەزار بەرمیل نەوت.

زۆرینەی بەرهەمی ڤەنزوێلا نەوتی قورسە کە زۆربەی پاڵاوگە جیهانییەکان پشتی پێدەبەستن، هەر دواکەوتنێک لە هەناردەکردنی دەبێتە هۆی کێشە لە جیهاندا.

هەرچەندە کاریگەریی چەندایەتی بەرهەمی ڤەنزوێلا بەراورد بە بەرهەمی جیهانی (102 ملیۆن بەرمیل رۆژانە) کەمە، بەڵام ڤەنزوێلا خاوەنی گەورەترین یەدەگی نەوتی پشتڕاستکراوەیە لە جیهاندا و گرنگییەکی رەمزیی باڵای هەیە لە هاوسەنگی بازاڕی وزەدا.

هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا مەترسییە جیۆپۆلەتیكییەکانی بەرزبوونەوەی خێرای نرخی نەوت لە کورتخایەندا زیاد دەکات، چونکە بازاڕ ئەو رووداوە بە ئاماژەیەکی مەترسیدار بۆ بەکارهێنانی نەوت وەک چەکی سیاسی و سەربازی دەبینێت، ئەمەش هەڕەشەیە بۆسەر هەناردەی نەوت لە ئەمریکای باشوور.

خنکانی پاڵاوگەکان بەهۆی راوەستانی دابینکردنی نەوتی قورس، کاریگەری پێچەوانەی دەبێت بە ئاڕاستەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو، بەتایبەتی لەبەر رۆشنایی ئاڵۆزییەکان لە پشتێنەی وزەی جیهانیدا، لەوانەش رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لاوازیی ئەمبارکردن.

یەکگرتنی ئەم هۆکارانە رەنگە ببێتە هۆی ئاڵۆزی نرخەکان و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ 60 یان زیاتر لە 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەگەر ئاڵۆزی سەربازی لە سێ ناوچەی سەرەکی وزە لەسەر ئاستی جیهان (ئۆراسیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریکای باشوور) بەردەوام بێت، کە ئەمەش وەک مەترسییەکی سیستەماتیک لە بازاڕی نەوتدا دادەنرێت.

  • هەڕەشەی ترەمپ لە دوورگەی خارگ؛ نرخی نەوت دەگەیەنێتە 200 دۆلار؟

  • لیستی مووچەی مانگی سێ تا سێشەممە دەنێردرێت بۆ بەغداد

  • ئەو وڵاتانەی بەهۆی جەنگی ئێران و داخستنی گەرووی هورمز زیانی گەورەیان بەركەوتووە

  • سێگۆشەی بەرتەسك؛ سێ نۆكەندی گرنگی جیهان

  • نهێنی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد بەو كتوپڕییە لەسەر هەناردەی نەوت چییە؟

  • ئەگەر گەرووی هورمز بە داخراوی بمێنێتەوە نرخی نەوت چی بەسەردێت؟

  • وەزارەتی دارایی: پێدانی موچە بە نەختینە (کاش) لە 20ی ئەم مانگەوە کۆتایی دێت

  • دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لەبارەی پێناسی گومرگییەوە رەتکردەوە

  • تەیف سامی: داوای ناردنی لیستی مووچەی هەرێم دەکات

سەرەکی