کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی
2025-12-16 361 جار خوێنراوەتەوە

یەکێتی و پارتی نەگەیشتنە ڕێککەوتن

ناوەندی هەواڵ

لە پیرمام، شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکان، بەتایبەتی پۆستەکانی حکومەت، نەکراوە و بڕیاردراوە لە داهاتوویەکی نزیکدا جارێکی دیکە کۆببنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی کانونی یەکەمی 2025، شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پیرمام لەگەڵ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسە گرنگەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.

سەرەڕای گفتوگۆکان، بەپێی زانیارییەکان، هیچ رێککەوتنێک لەسەر ناکۆکییە سەرەکییەکان، لەوانەش پۆستی وەزارەتی ناوخۆ، نەکراوە.

هەردوولا رەزامەندییان نیشانداوە لەم نزیکانەدا جارێکی دیکە کۆببنەوە بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ جەختی کردووەتەوە کە خواستی یەکێتی بریتییە لە یەکڕیزی کورد لە بەغدا.

حکومەت لە پێکهێنانی کابینەی نوێدا بەردەوامە لەسەر دواکەوتن و رێککەوتنی سیاسی، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان و گەیاندنی داخوازی هاوڵاتیان دروست دەکات.

  • ئێران تەنها 8 فڕۆکەی کاردەکات‌و پاره‌یه‌كى زۆریش قەرزداری بەغداو نەجەف‌و ئیستانبوڵه‌

  • 8.2 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تایبەت لەعێراق‌و هەرێم هەن.. هەر شەش کەس ئۆتۆمبێلێكى بەردەکەوێت

  • قه‌ندیل ناسنامه‌ى شه‌ش گه‌ریلاى ئاشكراكرد

  • تره‌مپ بڕیارێكى له‌ناكاوى ڕاگه‌یاند

  • دەنگی چەند تەقینەوەیەک لەنزیک بنکەی ئاسمانیی بەلەد دەبیسترێت

  • یه‌كێتیى وه‌ڵامێكى توندى ئارى هه‌رسین ده‌داته‌وه‌

  • بزانە عێراق کەی مووچەی مانگی 10 بۆ هەرێم دەنێرێت

  • سودانى‌و عه‌بادى ده‌چنه‌ كێبڕكێیه‌كى تونده‌وه‌

  • ئه‌مریكا هێڵێكى سوور بۆ ئیسرائیل له‌سوریا داده‌نێت

سەرەکی