2025-12-06 7152 جار خوێنراوەتەوە

زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 10وه‌ ئاشكراده‌كرێت

حکومەتی هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، هەموو پابەندییەکانی خۆی بۆ مووچەی مانگی 10 جێبەجێکردووە، سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى داراییش ده‌ڵێت، "لیست‌و میزان موراجەعەو داهاتی ناوخۆ ئامادەیە، کۆتایی ئەم مانگە پارە دەنێردرێت‌و دابەشدەکرێت".

دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ، حکومەتی هه‌رێمى کوردستان لەجێبەجێکردنی پابەندییەکان بەردەوامە بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10، بۆ دوو مانگەکەی دیکەش لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەکەن بۆ خەرجکردنیان لەساڵی داهاتوو.

بۆ مووچەی مانگەکانی 11و 12، حکومەتی کوردستان لەهەوڵەکانی بەردەوامە، بەڵام دەکەونە ساڵی داهاتوو، بۆ نەفەوتانیان گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەکەن.

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكردووه‌، "دەستمان بەئامادەکردنی لیستی مووچەو میزان موراجەعەی مانگی 11 کردووەو چەند ڕۆژێکی تر تەواو دەبن‌و بۆ بەغدای دەنێرین، بەهەمانشێوە دەستیش بەکۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆ کراوە".

بۆ مانگی 12ش بەهەمانشێوە هەموو شتێک ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی بەغدا هیچ بیانوویەکی نەمێنێت، ئیتر کات‌و شێوازی ناردنی پارە دەکەوێتەسەر ئەنجامی گفتوگۆکان.

  • له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ دڵنیایی ده‌درێت

  • كێشه‌ى دۆلارى سپى‌و شین چاره‌سه‌رده‌كرێت

  • مووچه‌ى مانگى 10 چى به‌سه‌رهات‌و به‌غدا بڕیارى چى داوه‌؟

  • داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی راگەیەندرا

  • سودانی: دەبێت دەروازە سنورییەکانی هەرێم پابەندبن بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران

  • تومه‌نى ئێران نزمترین ئاستى تۆماركرد

  • هه‌نارده‌ى ڕۆژانه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت

  • وەزارەتی دارایی پارەی مامۆستایان زیاد دەکات

  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 10وه‌ ئاشكراده‌كرێت

سەرەکی