2025-12-03 4956 جار خوێنراوەتەوە

عێراق له‌مساڵدا زیاتر له‌هه‌شت تۆن زێڕى كڕیوه‌

ئەنجوومەنی زێڕی جیهانی ڕایگەیاند، عێراق لە ساڵی 2025دا، زیاتر لە هەشت تۆن زێڕی کڕیوە، هەروەها یەدەگی زێڕی عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە 170 تۆن.

ئەنجوومەنی زێڕی جیهانی دوایین ئاماری خۆی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە،  عێراق تا مانگی ئابی 2025، (8.2) تۆن زێڕی کڕیوە، بەمەش یەدەگی زێڕی ئەو وڵاتە بۆ 170.9 تۆن بەرزبووەتەوە.

ئەنجوومەنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق لەمانگی ئاداری ئەمساڵدا یەک تۆن زێڕی کڕیوە، هەروەها لەمانگی حوزەیران 1.6 تۆن، لەمانگی تەممووزدا 3.1 تۆن‌و لەمانگی ئابدا 2.5 تۆن زێڕی کڕیوە.

ئەنجوومەنی زێڕی جیهانی ئاشکراشیکردووە، عێراق لەدوای سعوودیەو لوبنان‌و جەزائیر، چوارەم وڵاتی عەرەبیە لەیەدەگی زێڕدا.

  • هەڕەشەی ترەمپ لە دوورگەی خارگ؛ نرخی نەوت دەگەیەنێتە 200 دۆلار؟

  • لیستی مووچەی مانگی سێ تا سێشەممە دەنێردرێت بۆ بەغداد

  • ئەو وڵاتانەی بەهۆی جەنگی ئێران و داخستنی گەرووی هورمز زیانی گەورەیان بەركەوتووە

  • سێگۆشەی بەرتەسك؛ سێ نۆكەندی گرنگی جیهان

  • نهێنی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد بەو كتوپڕییە لەسەر هەناردەی نەوت چییە؟

  • ئەگەر گەرووی هورمز بە داخراوی بمێنێتەوە نرخی نەوت چی بەسەردێت؟

  • وەزارەتی دارایی: پێدانی موچە بە نەختینە (کاش) لە 20ی ئەم مانگەوە کۆتایی دێت

  • دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لەبارەی پێناسی گومرگییەوە رەتکردەوە

  • تەیف سامی: داوای ناردنی لیستی مووچەی هەرێم دەکات

سەرەکی