2026-09-14 398 جار خوێنراوەتەوە

مەرجەکانی کەجەکە و پەیامی ئیمراڵی؛ ئایا پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا دەگاتە ئەنجام؟

ئۆجەلان: ئاشتی بە مانای چەکدانانە، بەسیاسیبوونیش بە مانای سیاسەتی دیموکراتیک و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە

ڕاگەیەندراوی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سەبارەت بە ناوەڕۆکی دیداریان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، دەریدەخات کە پرۆسەکە پێویستییەکی بەپەلەی بە جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتییە مێژووییەکان هەیە.

 ئۆجالان جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئامانج لەم قۆناغە بەدیهێنانی ئاشتی و سیاسیبوونە، واتە چەکدانان و گواستنەوە بۆ سیاسەتی دیموکراتیک. رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە ئاماژەی بەوە داوە دەرفەتێکی مێژوویی هەیە بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی بەردەوام و پێویستە ڕێگری لە هەر پڕۆڤۆکاسیۆنێک بکرێت و کێشەکان لەڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن، لە چوارچێوەشدا دۆخی ڕۆژئاوا دەبێت هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت و ئیرادەی ئاشتی بێ بنەما نەهێڵدرێتەوە.

ئەوەەش لە کاتێکدایە، پێشتر سەرکردایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) هەڵوێستی توند و مەرجی قورسیان لەسەر سەرکەوتنی پرۆسەکە خستووەتەڕوو. مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، ڕایگەیاندبوو پرۆسەکە بە لێدوانی میدیایی و تەنها لەڕێگەی چەکدانانەوە ناچێتە پێشەوە، ئەگەر دەوڵەتی تورک ڕاست بکات دەبێت بە ڕاشکاوی دانی بە پرسی کورددا بنێت.

قەرەسوو ئاماژەی بەوە دا، پێشتر بڕیار بوو دیدار لەگەڵ ئیمراڵی ئەنجام بدرێت و ڕێگە بە ئۆجالان بدرێت خۆی ببێتە هەڵسوڕێنەری پرۆسەکە، ڕەخنەی لەوە گرت کە دەرگاکانی دیالۆگ بەڕووی ڕێبەرەکەیاندا داخراون.

هاوکات جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، هۆشداری دا لە بنبەستبوونی پرۆسەکە بەهۆی ئەو یاسایەی لە پەرلەمانی تورکیا پەسەند کراوە و ئاماژەی بەوە کرد کە سپاردنی دۆسیەکە بە بیرۆکراسیی ئەمنی هەڵەیەکی مێژووییە. موراد قەرەیلانیش ڕاشکاوانە ڕایگەیاند، ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان مەرجی سەرەکیی سەرکەوتنی پرۆسەکەیە و دەبێت خۆی پرۆسەکە بەڕێوە ببات.

ئەم پێشهاتانە زنجیرەیەکە کە لە داواکارییەکەی دەوڵەت باخچەلی لە کۆتایی ٢٠٢٤، کۆنگرەی ١٢ی پەکەکە لە ئایاری ٢٠٢٥، چەکدانان لە ئەشکەوتی جاسەنە لە تەممووزی ٢٠٢٥ و پەسەندکردنی یاسای چوارچێوە لە پەرلەمانی تورکیا لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٦ەوە دەستی پێکردووە.

لە بەرامبەر داواکارییەکانی کورددا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دروستکردنی «تورکیای بێ تیرۆر»ی بە ئامانجی سەرەکی ناوبرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتیی ڕێکخراوەکەی کرد.

کورد لە ڕابردوودا ئەزموونی پرۆسەی ئاشتیی نیوەچڵی وەک ساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٣-٢٠١٥ هەبووە که لە کۆتاییدا بە دەستگیرکردن و هێرشی سەربازی کۆتاییان هاتبوو، ئەمەش وایکردووە ئێستاش پرۆسەکە لەسەر هاوسەنگییەکی هەستیار و پڕ لە گومان بوەستێت.

 

  • لە هەوڵی کودەتاوە بۆ پاراستن؛ لە دانیشتنی دادگایی لاهور شێخ جەنگیدا چی وترا؟

  • یەکێتی؛ هونەری تواندنەوەی ڕکابەر و گۆڕینی هاوکێشە سیاسییەکان

  • گڵۆپەکەی نەوەی نوێ لە ڕووناککردنەوەی شەقامەوە بۆ تەمومژی هاوپەیمانیی دەسەڵات

  • سەردانی بافڵ تاڵەبانی بۆ ئێران؛ جیاوازی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکان و میدیای ئێرانی

  • قەیرانی گەرووەکان و هەڵاوسانی بێوێنە؛ هەرێمی کوردستان بێ ستراتیژ بەدیار گرانی و داڕمانی ئابورییەوە

  • چەکداماڵین لە گرووپە چەکدارەکان؛ قورسترین تاقیکردنەوەی دەسەڵات لەبەردەم عەلی زەیدیدا

  • یەکێتی و پارتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت و کاراکردنەوەی پەرلەمان ڕێککەوتوون؟

  • ئەمریکا دەستی بە کشانەوە لە هەرێم کردووە بەڵام سیستمی بەرگریی دەهێڵێتەوە

  • کێشەی وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیای داناغاز سەرهەڵدەداتەوە

سەرەکی