2026-09-14 198 جار خوێنراوەتەوە

هێرش بۆ سەر زڕگوێزەڵە و تەقینەوەکانی هەڵەبجە؛ پەیامی تۆقاندن لەبەردەم مانگرتنی گشتی ڕۆژهەڵاتدا

لە شەوەوە تاوەکو بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، پێشھاتە ئەمنییەکان لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان چڕتر بوونەوە. کاتژمێر ۳:۱۰ خولەکی بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممە ١٤ ی ئەیلولی ٢٠٢٦، بە سێ مووشەک هێرشکرایە سەر کەمپی نیشتەجێبوونی خێزانەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ناوچەی زڕگوێزەڵەی سەر بە پارێزگای سلێمانی.

 عەلی ڕەنجبەری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕیی کوردستان، بە ئیرادە میدیای ڕاگەیاند، ئەو شوێنە مەدەنییە و سەرەڕای ئەوەی زیانی مادیی بە دواوە بووە، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و سەرجەم دانیشتووانی کەمپەکە سەلامەتن.

 ناوبراو جەختی لەوە کردەوە، ئەم هێرشانە ڕاستەوخۆ لە ئێرانەوە ئەنجامدراون و ئامانج لێیان فشارخستنە سەر هێزەکان و تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکەیە.

هاوکات لە گەشەسەندنێکی تری ئەمنیدا، کاتژمێر سێی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، چەند دەنگێکی بەهێزی تەقینەوە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و شارەزوور بیستران. هاووڵاتییانی ناوچەکە بە باشی گوێبیستی دەنگەکان بوون.

لەلایەن خۆشیەوە، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمێر 03:10 خولەکی بەیانی، بە پێنج مووشەک هێرش کراوەتە سەر چەند ناوچەیەک.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سێ مووشەک ئاراستەی ناوچەی زڕگوێزەڵە کراون.
هەروەها یەک مووشەک لە نزیک گوندی گورگەچیا، سەر بە ناحیەی سیروان کەوتووەتە خوارەوە.
مووشەکێکی دیکەش لە نێوان گوندەکانی داری زاین و میراسی خواروو، لە ناوچەی قەرەداغ کەوتووەتە خوارەوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە زیانە گیانی و ماددییەکانی هێرشەکە بڵاونەکراوەتەوە.

ئەم پەرەسەندنە توندوتیژانە لە کاتێکدا ڕووەدەن کە تەنیا چەند ڕۆژێک لەسەر چوارەمین ساڵڕۆژی کوژرانی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" ماوە. لەم چوارچێوەیەدا، "هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران" بانگەوازییەکی فەرمییان بۆ بەڕێوەبردنی مانگرتنی گشتی و داخستنی بازاڕ و دووکانەکان لە ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردووەتەوە. هێزە سیاسییەکان پێیان وایە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ترسی پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان، قووڵبوونەوەی قەیرانە ئابوورییەکان و بۆ شاردنەوەی شکستە دەرەکییەکانی، پەنای بۆ ئەم هێرش و گوشارە ئەمنییانە بردووە تاوەکوو پێش بە بڕیاری مانگرتنی خەڵک بگرێت، بەڵام ئەم ڕێوشوێنە توندوتیژانە هەرگیز ناتوانن ئیرادەی مەدەنیی کۆمەڵگە شکست پێ بهێنن.

  • لە هەوڵی کودەتاوە بۆ پاراستن؛ لە دانیشتنی دادگایی لاهور شێخ جەنگیدا چی وترا؟

  • یەکێتی؛ هونەری تواندنەوەی ڕکابەر و گۆڕینی هاوکێشە سیاسییەکان

  • گڵۆپەکەی نەوەی نوێ لە ڕووناککردنەوەی شەقامەوە بۆ تەمومژی هاوپەیمانیی دەسەڵات

  • سەردانی بافڵ تاڵەبانی بۆ ئێران؛ جیاوازی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکان و میدیای ئێرانی

  • قەیرانی گەرووەکان و هەڵاوسانی بێوێنە؛ هەرێمی کوردستان بێ ستراتیژ بەدیار گرانی و داڕمانی ئابورییەوە

  • چەکداماڵین لە گرووپە چەکدارەکان؛ قورسترین تاقیکردنەوەی دەسەڵات لەبەردەم عەلی زەیدیدا

  • یەکێتی و پارتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت و کاراکردنەوەی پەرلەمان ڕێککەوتوون؟

  • ئەمریکا دەستی بە کشانەوە لە هەرێم کردووە بەڵام سیستمی بەرگریی دەهێڵێتەوە

  • کێشەی وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیای داناغاز سەرهەڵدەداتەوە

سەرەکی