2026-04-13 95 جار خوێنراوەتەوە

دادگایەكی فەڕەنسا كۆمپانیای لاڤارج بە پشتیوانی توندڕەوانی سوریا تۆمەتبار دەكات

دادگای پاریس، كۆمپانیای چیمەنتۆی فەڕەنسی (لاڤارج) بە پشتیوانی دارایی بۆ رێكخراوی داعش و گروپە توندڕەوەكان تۆمەتبار دەكات،بۆ ئەوەی گرەنتی كاركردنی بكات لە كارگەكەی لە سوریا.

دادگاكە لقی سوریای كۆمپانیای لاڤارجی بەوە تۆمەتباركردووە، لە رێگەی گروپی "هۆڵسیم" ی سویسریەوە كە هاوبەشیەتی، لەنێوان ساڵی 2013 و 2014 دا ملیۆنان دۆلاری داوە بە داعش و گروپە چەكدارەكان تا كارگەی چیمەنتۆی جەلەبیە لە باكوری سوریا بەردەوام بێت لەكاركردن.

یەكێك لەو رێكخراوانە داعشە

ئیزابێل بریفۆست، سەرۆكی دادگای پاریس، ئەم ڕێگایە لە پشتیوانیكردنی رێكخراوە تیرۆریستیەكان، بەتایبەتیش داعش، وایكردووە ئەو گروپانە بتوانن دەست بەسەر سەرچاوە سروشتیەكانی سوریادا بگرن، بەوەش توانیویانە كارە تیرۆریستیەكانیان لە ناوچەكە بەردەوامی پێبدەن، لەگەڵ جێبەجێكردنی پلانەكانیان لە دەرەوە و بەتایبەتیش ئەوروپا.

لاڤارج پێشتر دۆسیەیەكی لە ئەمریكا دۆڕاندووە

ئەو حوكمە لەكاتێكدایە، لاڤارج لە ساڵی 2022 لە ئەمریكا دانی بەوەداناوە، پشتیوانی ماددی ئەو رێكخراوانەی كردووە كە واشنتۆن وەكو تیرۆریست ناساندوونی، بەوهۆیەشەوە 778 ملیۆن دۆلاری وەك پێبژاردنی سەرپێچی لەدەستدا، ئەمەش یەكەمجار بوو كۆمپانیایەك لە ئەمریكا ئەو تۆمەتەی ئاڕاستە بكرێت.

كۆمپانیای لاڤارج لە ساڵی 2010 كارگەی جەلەبیەی بە تێچووی 680 ملیۆن دۆلار بنیاتنا، ئەمەش پێش سەرهەڵدانی جەنگی ناوخۆی سوریا بوو، بەڵام ساڵێك دواتر پشێوی لە سوریا سەریهەڵدا و لە 2014 دا داعش بەشێكی زۆری خاكی سوریا و عیراقی داگیركرد.

دوای تێكچوونی دۆخەكە تەنها لاڤارج سوریای جێنەهێشت

لەكاتی هێرشی داعش و تێكچوونی زیاتری دۆخی سوریا، كۆمپانیا بیانیەكان سوریایان جێهێشت، بەتایبەت لە ساڵی 2012، بەڵام لاڤارج كارمەندە بیانیەكانی ناردەوە بۆ وڵاتەكانیان و كارمەندانی سوری بەردەوامبوون لەكاركرن تا ئەیلولی 2014 كاتێك داعش كارگەكەیان كۆنترۆڵكرد.

ئێستا ئەو كۆمپانیایە تۆمەتبار دەكرێت، بەوەی لەنێوان ساڵانی 2013 و 2014 لەپێناو ئەوەی كارگەكەی دەستبەكاربكاتەوە، پارەی بە داعش و رێكخراوەكانی تر داوە.

داواكارانی گشتیی لە فەڕەنسا داوا دەكەن، لاڤارج بە كەمتر لە ملیۆنێك و 300 هەزار دۆلار غەرامە نەكرێت،لەگەڵ ئەوەشدا نوێنەر و چەند كۆمپانیایەكی تر تۆمەتبارن بە پێشێلكردنی سزا نێودەوڵەتییەكان لەپێناو قازانج، لەوانەش برۆنۆ لاڤۆن بەڕێوەبەری پێشووی جێبەجێكاری كۆمپانیای لاڤارج.

  • ئەندامانی پێشمەرگە و خەڵكی ئێزدی تێدابووە؛ سێ گۆڕی بە كۆمەڵ لە موسڵ دۆزرانەوە

  • جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق و هەرێم ڕوو لە هەڵكشانە

  • وردەکاری جوڵەکانی پشت پەردە و رێککەوتنی یەکێتی لەگەڵ تورکمان و عەرەب سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی پارێزگاری كەركوك

  • دانوستانەكانی ئێران و ئەمریكا بە كوێ گەیشتن؟

  • ئەمریكا نێوەندگیری ئیسرائیل و لوبنان دەكات بۆ ئەوەی راستەوخۆ گفتوگۆ بكەن

  • گەڕێكی نوێی دانوستانی ئەمریكا و ئێران؛ وەڵامی تاران بۆ واشنتۆن ئەرێنییە

  • لەنێوان سودانی و مالیكیدا ئەگەری سێیەمیش هەیە؛ لەماوەی ئاگربەستدا شیعەكان سەرۆكوەزیران یەكلادەكەنەوە

  • ئەنفال- ساڵیادی جینۆسایدێکی بێ بەزەییانە دژ بە کورد

  • دادگایەكی فەڕەنسا كۆمپانیای لاڤارج بە پشتیوانی توندڕەوانی سوریا تۆمەتبار دەكات

سەرەکی