2026-04-13
117 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا گەمارۆی سەر بەندەرەكانی دەستپێكرد؛ئێران هەڕەشە دەكات
گرژییەكان لە ناوچەكە گەیشتوونەتە لوتكە، ئەمریكا گەمارۆی دەریایی خستووەتە سەر بەندەرەكانی ئێران دوای ئەوەی دانوستانەكانی نێوانیان لە پاكستان شكستی هێنا، تارانیش هەڕەشە دەكات و دەڵێت ئەگەر ئاسایشی بەندەرەكانی ئێران بكەوێتە مەترسییەوە، ئەوا هیچ بەندەرێكی تر لە كەنداو و دەریای عومان لە ئارامیدا نابێت.

ئەمریكا هەڕەشەكانی بردە سەر
ئەمریكا هەڕەشەكانی خۆی سەبارەت بە گەمارۆدانی بەندەرەكانی ئێران بردە سەر و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، رایگەیاند: هێزی دەریایی ئێران بە تەواوی تێكشكێنراوە و 158 كەشتییان نقوم كردووە، هاوكات هۆشدارییەكی توندی ئاراستەی تاران كرد سەبارەت بە هەر هەوڵێك بۆ نزیكبوونەوە لەو گەمارۆ دەریاییەی كە ئەمریكا بەسەر بەندەرەكانی ئێراندا سەپاندوویەتی.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تروس) ئاشكرای كرد، هێزەكانی ئەمریكا توانیویانە هێزی دەریایی ئێران بە تەواوی بسڕنەوە و 158 كەشتی جەنگیی ئەو وڵاتە تێكشكێنراون. ترەمپ وتی: ئەوەی ماوەتەوە تەنیا ژمارەیەكی كەمە لەوەی ئێرانییەكان پێی دەڵێن كەشتی هێرشبەری خێرا، چونكە ئێمە وەك هەڕەشەیەكی جددی تەماشامان نەكردوون.
سەرۆكی ئەمریكا هۆشدارییەكی توندی دا
سەرۆكی ئەمریكا هۆشدارییەكی توندی دا و وتوویەتی: ئەگەر هەركام لەم كەشتییانە پێشێلی گەمارۆیە دەریاییەكان، دەستبەجێ لەناو دەبرێن.

ئێران دەڵێت وەڵامی توندیان بۆ ئەم هەنگاوەی ئەمریكا دەبێت
لای خۆیەوە ئێران دەڵێت وەڵامی توندیان بۆ ئەم هەنگاوەی ئەمریكا دەبێت و سەرجەم بەندەرە دەریاییەكان لە ناوچەكە بۆردومان دەكەن، لەم بارەوە وتەبێژەكە خاتەمولئەنبیای ئێران هۆشدارییەكی تووند دەداتە ئەمریكا و وڵاتانی ناوچەكە و دەڵێت، ئەگەر ئاسایشی بەندەرەكانی ئێران بكەوێتە مەترسییەوە، ئەوا هیچ بەندەرێكی تر لە كەنداو و دەریای عومان لە ئارامیدا نابێت، وتوویەتی: وەك هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە راشكاوی دەڵێین، ئاسایشی بەندەرەكان لە كەنداو و دەریای عومان یان دەبێت بۆ هەمووان بێت یان بۆ هیچ كەسێك نابێت. ئەگەر ئاسایشی بەندەرەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە كەنداو و دەریای عومان هەڕەشەی لەسەر بێت، هیچ بەندەرێكی تر لە ناوچەكەدا پارێزراو نابێت.
بەندەرەكانی ئێران لە كەنداو دەریای عومان كامانەن كە چی تر دەكەونە ژێر گەمارۆی هێزی دەریایی ئەمریكاوە، یەكێكیان، بەندەری ئیمام خومەینییە، لەگەڵ بەندەر عەباس، خرمشهر، شەهید رەجائی، بەندەر لنجە و بەندەری شەهید باهنەر، هەروەها بەندەری تشابهار كە ئەمەش بە دەرگای ئێران هەژمار دەكرێت لەسەر زەریایی هندی.
-
ئەندامانی پێشمەرگە و خەڵكی ئێزدی تێدابووە؛ سێ گۆڕی بە كۆمەڵ لە موسڵ دۆزرانەوە
|
-
جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق و هەرێم ڕوو لە هەڵكشانە
|
-
وردەکاری جوڵەکانی پشت پەردە و رێککەوتنی یەکێتی لەگەڵ تورکمان و عەرەب سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی پارێزگاری كەركوك
|
-
دانوستانەكانی ئێران و ئەمریكا بە كوێ گەیشتن؟
|
-
ئەمریكا نێوەندگیری ئیسرائیل و لوبنان دەكات بۆ ئەوەی راستەوخۆ گفتوگۆ بكەن
|
-
گەڕێكی نوێی دانوستانی ئەمریكا و ئێران؛ وەڵامی تاران بۆ واشنتۆن ئەرێنییە
|
-
لەنێوان سودانی و مالیكیدا ئەگەری سێیەمیش هەیە؛ لەماوەی ئاگربەستدا شیعەكان سەرۆكوەزیران یەكلادەكەنەوە
|
-
ئەنفال- ساڵیادی جینۆسایدێکی بێ بەزەییانە دژ بە کورد
|
-
دادگایەكی فەڕەنسا كۆمپانیای لاڤارج بە پشتیوانی توندڕەوانی سوریا تۆمەتبار دەكات
|
|
|
|