2026-08-20
317 جار خوێنراوەتەوە
داتاى خه‌رجی مووچه‌و به‌كاربردنی به‌شێك له وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق
داتاكانى خه‌رجى مووچه و به‌كاربردنى به‌شێك له وه‌زاره‌ته‌كانى عێراق، سه‌رنجڕاكێشن، بەشێک لە وەزارەتەکانی عێراق خەرجی مانگێکیان لەو پارەیە زیاترە کە مانگانە عێراق وەک مووچە بۆ هەرێمی کوردستانی دەنێرێت.
بەپێی داتا‌کان، وه‌زاره‌تی ناوخۆى عیراق له شه‌ش مانگدا شه‌ش ترلیۆن و 660 ملیار خه‌رجى هه‌یه، كه مانگانه ده‌كاته یه‌ك ترلیۆن و 110 ملیار دینار.
وه‌زاره‌تى به‌رگریی عیراق له شه‌ش مانگدا چوار ترلیۆن و 155 ملیار خه‌رجى هه‌یه، كه مانگانه 692 ملیار دیناره.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عیراق له شه‌ش مانگدا پێنج ترلیۆن و 534 ملیار دینار خه‌رجى هه‌یه، كه مانگانه 922 ملیار دیناره.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عیراق له شه‌ش مانگدا سێ ترلیۆن و 415 ملیار دینار خه‌رجى هه‌یه، كه مانگانه 569 ترلیۆن دیناره.

پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی عیراق راپۆرتی مانگانه‌ی داهات و خه‌رجییه‌كانی بۆ نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2026 بڵاوكرده‌وه، به‌پێی راپۆرته‌كه كۆی گشتی خه‌رجییه‌كان گه‌یشتووه‌ته 57.18 تریلیۆن دینار، له به‌رامبه‌ردا كۆی داهاته‌كان ته‌نیا 35.14 تریلیۆن دینار بووه، ئه‌مه‌ش جیاوازییه‌كی گه‌وره و كورتهێنانی دارایی به بڕی زیاتر له 21 تریلیۆن دینار له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ده‌رده‌خات.
به‌وشێوه‌یه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان 30.76 تریلیۆن دیناره، خه‌رجی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینی: 13.85 تریلیۆن دیناره،كۆی هاوكاری و پاداشتهكانیش 4.15 تریلیۆن دیناره.
به‌م شێوه‌یه، كۆی گشتی خه‌رجیی مووچه گه‌یشتووه‌ته 48.76 تریلیۆن دینار كه ده‌كاته 85٪ی كۆی گشتی خه‌رجییه‌كانی ده‌وڵه‌ت.
به‌راورد به نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2025 كه تێیدا كۆی داهاته‌كان 62 تریلیۆن دینار بوو (57 تریلیۆن دینار نه‌وت و 4.9 تریلیۆن دینار نانه‌وتی)، داهاتی گشتیی عیراق به‌هۆی دابه‌زینی داهاتی نه‌وته‌وه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه.
-
کێشەی گەرووی هورمز و هەڕەشەی سزای ئەمریکا؛ کۆمپانیای "سۆمۆ" سزا دەدرێت؟
|
-
ڕێککەوتنی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی خشتەکان؛ بۆچی سەردانەکەی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا یەکلاکەرەوەیە؟
|
-
عێراق هەناردەی نەوتی لە گەرووی هورمزەوە گەیاندووەتە دوو ملیۆن بەرمیل
|
-
بانكه بازرگانییه‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانى ڕاپه‌رین و هه‌ڵه‌بجه كه‌م ده‌كرێنه‌وه
|
-
عێراق رێکارەکان توند دەکاتەوە و هەرێمی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی دارایی دەکرێت
|
-
داتاى خه‌رجی مووچه‌و به‌كاربردنی به‌شێك له وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق
|
-
شاکاری گواستنەوە یان زیانی دارایی؟ بە بەهای زیاتر لە دوو ترلیۆن دۆلار ئۆتۆمبێل لە کوردستاندا هەن
|
-
زیانە نەبینراوەکەی کاره‌ساته‌که؛ ئەو دوو ئاگرەی گیرفانی قۆرخکارانی پڕکرد و سییەکانی سلێمانی سووتاند
|
-
بە ئەلیکترۆنیکردنی گومرگەکانی هەرێم؛ بەغدا کۆنترۆڵی داهاتە داراییەکان توندتر دەکات
|
|
|
|