2026-07-25 361 جار خوێنراوەتەوە

بەنزینی بێ کوالێتی و گرانبەها؛ بارمتەگرتنی خەڵک لە پێناوی قازانجی حزبی و بازرگانیدا

سەرەڕای دەرچوونی چەندین بڕیار و فەرمانی وەزاری لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین، هێشتا دۆخی سووتەمەنی لە شارەکانی هەرێم لە ئاستێکی مەترسیه‌کى گەورەدایە، بازاڕەکە لەژێر کۆنترۆڵی توندی قۆرخکاران و کۆمپانیا حزبییەکاندا دەناڵێنێت. لەم هاوکێشە ناهاوسەنگەدا، هاووڵاتییان بوونەتە قوربانیی یەکەم و بە بارمتە گرتنیان بە بەنزینی گران و بێ کوالێتی بووەتە دیاردەیەکی ڕۆژانە.

قۆرخکاری و بازرگانە حزبییەکان؛ قازانج لەسەر حسابی خوێنی خەڵک

لە کاتێکدا هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە ڕووبەڕووی قەیرانی بژێوی و گرانیی بێوێنە دەبنەوە، بازاڕی بەنزین بە ته‌واوی کەوتووەتە دەست چەند کۆمپانیا و لایەنێکی نزیک لە دەسەڵات و حزبییەکانەوە. حکومەت لە لایەکەوە بانگەشەی کۆنتڕۆڵکردنی نرخ و دابەزاندنی دەکات، و لە لایەکی تریشەوە ڕێگە نادات بازاڕەکە بە شێوازێکی تەندروست و ئازاد بەڕێوە بڕوات، ئەمەش وایکردووە کە کۆمپانیاکان بە ئارەزوی خۆیان نرخەکان بەرز بکەنەوە و بەنزینی گران بە خەڵک بفرۆشن. لەم نێوانەدا، تەنها و تەنها خەڵک زەرەر دەکات و پارەی گیرفانی هاووڵاتییان دەبێتە قازانجی گەورە بۆ گیرفانی بازرگان و کۆمپانیا حزبییەکان کە هیچ باکێکیان بە قەیرانی قورسی سەر شانی خەڵک نییە.

بەنزینی ژەهراوی و مەترسیی سووتانی ئۆتۆمبێلەکان

جگە لە بڕیارە کاغەزییەکان و نرخی گران، کێشەی کوالێتیی خراپی بەنزین بۆتە کارەساتی دووەم بۆ هاووڵاتییان. ئەو سووتەمەنییە بێ کواڵیتییەی کە دەخرێتە بازاڕەوە، نەک تەنها زیان بە ژینگەی ناوچەکە دەگەیەنێت، بەڵکو بڕیارە ناستانداردەکان و ماددە تێکەڵاوەکان بوونەتە هۆی تێکچوونی تەکنیکیی بزوێنەر و گڕگرتنی دەیان ئۆتۆمبێل، بەشێوەیەک تەنها لەم مانگەدا وەک بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاندووە 23 ئۆتۆمبێل سووتاون.

بەنزینی بێ کوالێتی و سەراپا ژەهراوی، بووەتە فاکتەری سەرەکیی گیانلەدەستدان و زیانی دارایی گەورە بۆ شۆفێران، لە کاتێکدا بەرپرسان و خاوەن پاڵاوگەکان بێدەنگن لە ئاست ئەم کێشە مرۆییە گەورەیەدا.

هۆکارە بنەڕەتییەکانی قەیرانەکە

مۆنۆپۆڵ و قۆرخکاریی حزبی: کۆنترۆڵکردنی هاوردەکردن و بەرهەمهێنانی سووتەمەنی لەلایەن چەند کۆمپانیایەکی دیاریکراوەوە کە ڕێگە نادەن نرخەکان دابەزن.

لاوازیی چاودێری و بڕیاری لاواز: حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان نەخشەڕێگەی ڕاستەقینەیان نییە و تەنها بە بڕیاری کاتی و هەڕەشەی ڕوکەش مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە دەکەن.

کەمیی بەرهەمی ناوخۆ و قەیرانی نەوت: کەمیی دابینکردنی نەوتی خاو لەلایەن بەغدادەوە بۆ پاڵاوگەکانی هەرێم و نەبوونی خەزانی ستراتیژی، دەرفەتی داوە بە قۆرخکاران کە زیاتر خەڵک بگوشن و بێبەشیان بکەن لە مافە سەرەتاییەکانیان.  

  • کێشەی گەرووی هورمز و هەڕەشەی سزای ئەمریکا؛ کۆمپانیای "سۆمۆ" سزا دەدرێت؟

  • ڕێککەوتنی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی خشتەکان؛ بۆچی سەردانەکەی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا یەکلاکەرەوەیە؟

  • عێراق هەناردەی نەوتی لە گەرووی هورمزەوە گەیاندووەتە دوو ملیۆن بەرمیل

  • بانكه‌ بازرگانییه‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانى ڕاپه‌رین و هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌م ده‌كرێنه‌وه‌

  • عێراق رێکارەکان توند دەکاتەوە و هەرێمی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی دارایی دەکرێت

  • داتاى خه‌رجی مووچه‌و به‌كاربردنی به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق

  • شاکاری گواستنەوە یان زیانی دارایی؟ بە بەهای زیاتر لە دوو ترلیۆن دۆلار ئۆتۆمبێل لە کوردستاندا هەن

  • زیانە نەبینراوەکەی کاره‌ساته‌که‌؛ ئەو دوو ئاگرەی گیرفانی قۆرخکارانی پڕکرد و سییەکانی سلێمانی سووتاند

  • بە ئەلیکترۆنیکردنی گومرگەکانی هەرێم؛ بەغدا کۆنترۆڵی داهاتە داراییەکان توندتر دەکات

سەرەکی