2024-02-04 827 جار خوێنراوەتەوە

فڕۆکەیەکی سەربازی تورکیا تێکشکا و کەوتە خوارەوە

شەوی ڕابردوو کۆپتەرێکى جەنگی سوپای توركیا لەشاری دیلوك كەوتە خوارەوەو وه‌زیرى ناوخۆى ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت، "لەئەنجامدا تەواوی تیمى ناو كۆپته‌ره‌كه‌ گیانیان لەدەستداوه‌".

عەلی یەرلی وەزیری ناوخۆی توركیا لەبارەی كەوتنە خوارەوەی کۆپتەرێکى سوپای وڵاتەكەی ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لەڕاگەیاندراوەكەى وه‌زیرى ناوخۆى توركیادا هاتوە، "كاتژمێر 10:49 خوله‌كى شەوی ڕابردوو کۆپتەرێکى وڵاتەکەمان، کە لەفڕۆكەخانەی هاتایەوە دەستى بەجوڵەکردوە، بەڵام لەگوندی كارتالی سەر بەشارەدێی نۆردگی نزیك دیلوك كەوتوەتە خوارەوە".

ئاماژەی بەوەشكردوە، "لەئەنجامی كەوتنە خوارەوەی کۆپتەرەکە تەواوی تیمەکەى، كە دوو كەس بون گیانیان لەدەستداوه‌"،

ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ١١ فڕۆکەی سەربازی تورکیا لە لایەن هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە خرانە خوارەوە بە تایبەت لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، تا ئێستاش لە دوای ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە هیچ لێدوان یان راگەیەندراوێکیان لەو بارەیەوە نەبووە و دیاریش نیە کە ئایا ئەو فڕۆکە سەربازیە لە لایەن ئەوانەوە گورزی بەرکەوتتوە یان نا .

  • روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە

  • پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

  • سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

  • سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات

  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

  • نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات

  • بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دواییکرد

  • دیمەشق و درووزەکان گەیشتنە رێککەوتن

  • پەرلەمانتارێكی ئێران: ئیسرائیل لەپشت تەقینەوەكەی بەندەر عەباسەوەیە

سەرەکی