2026-08-13 546 جار خوێنراوەتەوە

له‌ مانگى شه‌ش دا 127 ڕووداوى برینداربوون به‌ ماتۆڕسكیل له‌ سلێمانى تۆماركراوه‌

پزیشکێک دەڵێت، لەشەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لەسلێمانی 1424 کەس بەهۆى ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیله‌وه‌ برینداربوون.

مژوەرد نەجمەدین، پزیشکی فریاکەوتن لەنەخۆشخانه‌ی شار بەئیرادە میدیای ڕاگەیاند، بە تەنها لەشەش مانگی ئەمساڵدا 1424ڕووداوی برینداربوون بەئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل له‌لایان تۆماکراوە، وتیشى به‌ بەتەنها لە مانگی شەش دا 127 ڕوداوی برینداربوون بەماتورسکیل تۆمارکراوە.

مژوەرد نەجمەدین ده‌ڵێت، ئەوانەشی کە بەبرینداری دەگەیەنرێنە نەخۆشخانەی شار زیاتر زەبر بەر کاسەی سەریان کەوتووە یان دڕکە پەتکیان پچڕاوە، یان دووچاری خوێن بەربوونی ناوەکی بوون بەهۆی بەکارنەهێنانی ئامڕازەکانی

 سەلامەتییەوە.

ئه‌و پزیشكه‌ ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌، لەکۆی سەرجەم ڕوداوەکانی هاتوچۆ کەلەنەخۆشخانەکەیان لەشەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا تۆمارکراون، 481  کەیسیان ماتۆر سواربوون.

  • زیاتر لە ٣٠ کەناڵی میدیایی لە سلێمانی پەیماننامەیەکی هەشت خاڵییان بۆ پاراستنی ژینگە ئیمزا کرد

  • ژمارەکان سەرسوڕهێنەرن؛ ئەم ڤایرۆسە بەخێراییەکی مێژوویی بە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە

  • له‌ مانگى شه‌ش دا 127 ڕووداوى برینداربوون به‌ ماتۆڕسكیل له‌ سلێمانى تۆماركراوه‌

  • ساڵانە 15 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هێمنی دەروونی لە سلێمانی دەکەن

  • ئۆزگور ئامەد بۆ The Amargi :سەرکەوتنی ئاشتی بەوە دەپێورێت کە چ جۆرە یاسایەک، دەستەبەرییەک و فەرهەنگێکی کۆمەڵایەتی بۆ پێشوازیکردنیان ئامادەیە

  • وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان ڕووبەڕووی لێپێچینەوەتان دەکاتەوە

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

سەرەکی