5 کاتژمێر پێش ئێستا
117 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان ڕووبەڕووی لێپێچینەوەتان دەکاتەوە
ئیرادە میدیا- ناوەندی هەواڵ
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان، میدیاکان ئاگادار دەکاتەوە کە لە کاتی ڕووماڵکردنی هێرشە درۆنییەکان پابەندی یاسا بەرکارەکان بن و ئاسایشی نیشتمانی و کۆمەڵایەتی و ئابووری بپارێزن، هۆشداریش دەدات لە ئەگەری پابەند نەبوونیان بە رێنماییەکان ڕێکاری پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، گشتاندنێکی ئاراستەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کرد و ئاماژەی بەوەکردووە، وەک ئاشکرایە،هەرێمی کوردستان لەم دۆخە ئەمنییە هەستیارەدا پێویستی بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی هەیە، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی هەرێم و ڕێگری‌کردن لە هەر جۆرە پشێوییەک، گشت کەناڵەکانی میدیای بینراو و بیستراو ئاگادار دەکەینەوە کە پێویستە لە کاتی ڕووماڵکردنی هێرشە درۆنییەکان و ڕووداوە ئەمنییەکاندا، بە تەواوی پابەندی یاسا و رێنماییە بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان بن.
وەزارەتی رۆشنبیری، لە راگەیەندراوەکەیدا جەخت لە پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و کۆمەڵایەتی و پابەندبوون بە ڕێکارە پیشەییەکان دەکاتەوە بۆ ئەوەی ڕووماڵی ڕووداوەکان نەبێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری و بەدووربوون لە بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە زانیاری، وێنە، یان ڤیدیۆیەکی ناڕاست کە ببێتە هۆی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتییان.
دەقی گشتاندنەکەی وەزارەتی رۆشنبیری، بەم شێوەیەیە:
یه‌كه‌م: پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی: پابه‌ندبون به رێكاره پیشه‌ییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی رووماڵی رووداوه‌كان نه‌بێته هۆی تێكدانی سه‌قامگیری و به‌دووربوون له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره زانیاری، وێنه، یان ڤیدیۆیه‌كی ناڕاست كه ببێته هۆی دروستكردنی ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای هاوڵاتییان.
دووه‌م: پابه‌ندبون به وه‌رگرتنی زانیاری له سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان.
سێیه‌م: پاراستنی سه‌قامگیری بازاڕ و باری ئابوری: خۆبه‌دورگرتن له‌و جۆره رووماڵانهی كه ده‌بنه هۆی تێكچوونی دۆخی ئابوری، دروستكردنی پشێوی له بازاڕه‌كان، یان گرانبونی نرخه‌كان، چونكه میدیا به‌رپرسه له نه‌بوونی ئه‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییانه‌ی كه له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتییان دروست ده‌بێت.
چواره‌م: لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی: هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك له‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه و له‌و بنه‌ما یاساییانه‌ی له "رێنمایی ژماره (1)ـی ساڵی 2014″دا هاتوه، كه‌ناڵه‌كه رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كاته‌وه و رێكاری پێویستیان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری، هۆشداری لە کەناڵەکان دەدات، بەوەی هەر میدیایەک سەرپێچییەک لەم خاڵانەی سەرەوە و لەو بنەما یاساییانەی لە "رێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی 2014"دا هاتووە بکات،ئەوە کەناڵەکە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەکاتەوە و ڕێکاری پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیری و چاپ و بڵاوكردنه‌وه له‌په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شیخستووەته‌ڕوو، "دڵنیاین هه‌مولایه‌ك له ئاست ئه‌م به‌رپرسیارێتییه نیشتمانییه‌دا ده‌بن بۆ پاراستنی سه‌قامگیری وڵاته‌كه‌مان”.
ئەم رێنمایی و هۆشدارییەی وەزارەتی رۆشنبیری له‌كاتێكدایه، کە شه‌وی رابردوو له‌كاتی هێرشه درۆنی و موشه‌كییه‌كان بۆسه‌ر ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان ژماره‌یه‌ك رێنمایی نوێی بۆ رووماڵی میدیایی لە بارودۆخی نائاساییدا بڵاوكرده‌وه و داوایكرد، رێگە نەدرێت کەناڵەکان ببنە سەکۆیەک بۆ هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی و سنوری سلێمانی، هه‌ر سەرچاوەیەکی زانیاری رەسمیی نەبێت یان لێدوانی وتەبێژانی دامەزراوە ئەمنییەکان نەبێت، پشتی پێنەبەسترێت، هه‌روه‌ها داوای له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كرد، خۆیان لە بڵاوکردنەوەی وتی وتی و هەواڵی چەواشەکار و بێبنەما بپارێزن.
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان ڕووبەڕووی لێپێچینەوەتان دەکاتەوە
|
-
"کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن
|
-
ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە
|
-
پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران
|
-
سەنتەری میترۆ بۆ پارتی و یەکێتی: یاسا مەكەنە خزمەتكاری سیاسەت
|
-
سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له هه‌موو كات زیاتر له ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین
|
-
|
-
كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران
|
-
ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی
|
|
|
|