2026-07-05 154 جار خوێنراوەتەوە

ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

بە زۆرەملێ وێنەی خامنەیی بە کەسوکاری شەهیدەکان بڵاو دەکرێتەوە

ناوەندی هەواڵ

ئیتڵاعاتی ئێران ئامادە نییە تەرمی شەش پێشمەرگە شەهیدەکەی حزبی دیموکرات بە خانەوادەکانیان بداتەوە و بەزۆرەملێش وێنەی خامنەیی بەبەشێک لە کەسوکاری شەش پێشمەرگەکە شەهیدەکە بڵاو دەکاتەوە


دوای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە لە پیرانشار، وەزارەتی ئیتلاعات ئامادەنییە تەرمی شەش پێشمەرگە شەهید کراوەکەی حزبی دیموکرات ڕادەستی بنەماڵەکانیان بکاتەوە، هاوکات هەڕەشە لە بنەماڵەی ئەو شەهیدانە دەکات و پێیان ڕادەگەیەنێت کە نابێت پرسەیان بۆ دابنرێت  .

ئەمڕۆ خانەوادەی شەش پێشمەرگە شەهیدەکەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران “حدکا” لە شارۆچکەی پیرانشاری سەر بە پارێزگای ورمێ، بانگی ئیدارەی ئیتلاعات کراون و دوای بێڕێزی پێکردنیان، بە زۆرەملێ و هەڕەشە داوایان لێکراوە مۆبایلەکانیان بخەنە بەردەستی هێزە ئەمنییەکان و تێدا وێنەی “عەلی خامنەیی” بڵاو بکەنەوە.


بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، کەس وکاری ئەو شەهیدانە خۆیان لەو هەڕەشانە پاراستووە بەڵام هێزە سەرکوتکارەکانی ڕژێمی ئێران ژمارەیەک مۆبایلیان بە زۆر لێ سەندن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیاندا دەستیان کردوە بە بڵاوکردنەوەی وێنەی “عەلی خامنەیی” و تا ئێستاش بەشێک لەو مۆبایلانە لەدەستی هێزەکانی ئیتڵاعاتدایە و دەستیان بەسەردا گیراوە .

شەش پێشمەرگەکەی حزبی دیموکرات لە ٢ـی تەمووزی ئەمساڵ و لە پێکدادانێکدا لەگەڵ هێزەکانی ڕژێمی ئێران لە ناوچەی پیرانشار شەهید بوون، لە دوای ئەو پێکدادانەوە دامەزراوە ئەمنییەکانی سەر بە ڕژێمی ئێران دەستیان بەسەر تەرمەکاندا گرتووە و ئامادە نین  تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەکان بکەنەوە.


ئیرادە ئەوەی زانیوە کە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشەیان لە کۆی ئەو خانەوادانە کردووە بەوەی  مافی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی پرسەیان نییە و نابێت خەڵکیش سەردانییان بکەن، ئەگەر نا ئەوا ڕوبەڕوی سزا و لێکۆڵینەوە دەبنەوە . 

  • وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان ڕووبەڕووی لێپێچینەوەتان دەکاتەوە

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

  • سەنتەری میترۆ بۆ پارتی و یەکێتی: یاسا مەكەنە خزمەتكاری سیاسەت

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

سەرەکی