10   کاتژمێر پێش ئێستا 1586 جار خوێنراوەتەوە

651 ئۆتۆمبێل له‌چه‌مچه‌ماڵ‌و شۆڕش ته‌كیه‌ زیانیان به‌ركه‌وتوه‌

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی چەمچەماڵ دەڵێت، 651 ئۆتۆمبێل بەهۆی لافاو زیانیان بەرکەوتووە و لیژنەیەکیش بۆ قەرەبووکردنەوەی خاوەنەکانیان پێکهێنراوە.

بەهۆی لافاوە بەهێزەکەی چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە، دوای ڕووداوەکە لیژنەیەکی تایبەتمەند بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی ئۆتۆمبێلەکان دروستکرا و بانگەواز کرا بۆ ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلەکانیان زیانیان بەرکەوتووە بۆ ئەوەی زانیارییەکان لەڕێگەی فۆرمێکەوە بدەنە لیژنەی تایبەتمەند، ئێستا هاتووچۆی چەمچەماڵ ناوی تەواوی ئەو ئۆتۆمبێلانەی تۆمار کردووە کە زیانیان بەرکەوتووە و بڕیارە قەرەبوو بکرێنەوە.

عومەر عەلی، بەڕێوەبەری هاتووچۆی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لیژنەیەکی تایبەت بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی ئۆتۆمبێڵەکان پێکهێنرا، بانگەوازێکمان ڕاگەیاند لە ماوەی سێ ڕۆژ ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلیان زیانی بەرکەوتبوو سەردانیان کردین و فۆڕمێکیان پێدرا کە تەواوی زانیاریی ئۆتۆمبێڵەکە و ئەو زیانەی بەرکەوتووە نووسراوە.

لەبارەی ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی زیانیان بەرکەوتووە، بەپێی دوایین ئامار ژمارەیان 651 ئۆتۆمبێلە.

ئۆتۆمبێل هەیە زیانەکانى زیاتر لە 20 ملیۆن دینارە و ئۆتۆمبێلیشی تێدایە نرخەکەى سێ ملیۆن دینارە یان کەمترە، بەپێی جۆری ئۆتۆمبێلەکە خاوەنەکەی قەرەبوو دەکرێتەوە، بەڵام شێوازی قەرەبووکردنەوەکەی جارێ دیار نییە، ئایا لە %100 قەرەبوو دەکرێنەوە یان بە ڕێژەیەکی دیاریکراو، دیاریکردنی کاتی قەرەبووکردنەوەکە دیاری نەکراوە.

  • 651 ئۆتۆمبێل له‌چه‌مچه‌ماڵ‌و شۆڕش ته‌كیه‌ زیانیان به‌ركه‌وتوه‌

  • ترەمپ قەدەغەی گەشتی سەر وڵاتان فراوانتر دەکات‌و سووریاش دەگرێتەوە

  • ئەمساڵ زیاتر لە شەش هەزار کەس لە هەرێمەوە کۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا کردووە

  • تەم و مژى چڕ گەشتە ئاسمانییەکانى ڕاگرت

  • ئێران تەنها 8 فڕۆکەی کاردەکات‌و پاره‌یه‌كى زۆریش قەرزداری بەغداو نەجەف‌و ئیستانبوڵه‌

  • 8.2 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تایبەت لەعێراق‌و هەرێم هەن.. هەر شەش کەس ئۆتۆمبێلێكى بەردەکەوێت

  • قه‌ندیل ناسنامه‌ى شه‌ش گه‌ریلاى ئاشكراكرد

  • تره‌مپ بڕیارێكى له‌ناكاوى ڕاگه‌یاند

  • دەنگی چەند تەقینەوەیەک لەنزیک بنکەی ئاسمانیی بەلەد دەبیسترێت

سەرەکی