10   کاتژمێر پێش ئێستا 2096 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ قەدەغەی گەشتی سەر وڵاتان فراوانتر دەکات‌و سووریاش دەگرێتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا قەدەغەکردنی هاتووچۆی هاووڵاتیانی وڵاتانی بۆ ئەمریکا فراوانتر کرد و حەوت وڵاتی دیکەی خستە ناو لیستەکەوە.

دوایین بڕیاری ترەمپ ژمارەی ئەو وڵاتانە دەگەیەنێتە نزیکەی 40 وڵات کە هاووڵاتیانیان تەنها بەهۆی ڕەگەزنامەییەوە ڕووبەڕووی سنووردارکردنی گەشت بۆ ئەمەریکا دەبنەوە. 

قەدەغەی ئەمجارە هەڵگرانی پاسپۆرتی سووریا و دەسەڵاتی فەلەستینیش لەخۆدەگرێت.

جگە لەسووریا و فەلەستین وڵاتانی دیکە کە قەدەغەی گەشتکردنیان بەسەردا سەپێنراوە بریتین لە هەندێک لە هەژارترین وڵاتانی ئەفریقا: بورکینا فاسۆ، مالی، نیجەر، سیرالیۆن و باشووری سودان و هەروەها لائۆس لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.

 ترەمپ دژایەتی کۆچبەران دەکات و لەم ڕێگەیەوە دەیەوێت کۆچبەری سنووردار بکات. ترەمپ هەروەها ڕێکارەکانی گەشتی هاووڵاتیانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی توندتر کردووە.

  • 651 ئۆتۆمبێل له‌چه‌مچه‌ماڵ‌و شۆڕش ته‌كیه‌ زیانیان به‌ركه‌وتوه‌

  • ترەمپ قەدەغەی گەشتی سەر وڵاتان فراوانتر دەکات‌و سووریاش دەگرێتەوە

  • ئەمساڵ زیاتر لە شەش هەزار کەس لە هەرێمەوە کۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا کردووە

  • تەم و مژى چڕ گەشتە ئاسمانییەکانى ڕاگرت

  • ئێران تەنها 8 فڕۆکەی کاردەکات‌و پاره‌یه‌كى زۆریش قەرزداری بەغداو نەجەف‌و ئیستانبوڵه‌

  • 8.2 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تایبەت لەعێراق‌و هەرێم هەن.. هەر شەش کەس ئۆتۆمبێلێكى بەردەکەوێت

  • قه‌ندیل ناسنامه‌ى شه‌ش گه‌ریلاى ئاشكراكرد

  • تره‌مپ بڕیارێكى له‌ناكاوى ڕاگه‌یاند

  • دەنگی چەند تەقینەوەیەک لەنزیک بنکەی ئاسمانیی بەلەد دەبیسترێت

سەرەکی