2025-12-16 5138 جار خوێنراوەتەوە

سودانى‌و عه‌بادى ده‌چنه‌ كێبڕكێیه‌كى تونده‌وه‌

سەلام زوبەیدی وتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر ڕایگه‌یاند؛ له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی چوارچێوەی هەماهەنگیدا، محه‌مه‌د شیاع سودانی پێداگریی خۆی دوپاتكردوه‌ته‌وه‌ له‌وەرگرتنی خوولی دووەمی سەرۆكایەتی حكومەت، لەکاتێکدا نوری مالیکی هیچ خواستێکی نییە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران‌و پشتیوانی لەکاندیدکردنی حەیدەر عەبادی دەکات.

به‌وته‌ی زوبێدی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر دیاریكردنی یەک کاندید نەگەیشتە ڕێککەوتنی کۆتایی، چونکە هێڵە کاتییە دەستوورییەکان نەرمی بەچوارچێوەکەیان بەخشیوە تا پەرلەمان کۆدەبێتەوەو سەرکردایەتی خۆیی‌و سەرۆکی کۆمار هەڵدەبژێرێت چوارچێوه‌ش خوازیاره‌  پابەندبێت بەوادە دەستوورییەکان.

وه‌ك وته‌بێژه‌كه‌ی هاوپه‌یمانیی نه‌سر ده‌ڵێت؛ دوا ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هەماهەنگی هەڵگری پەیامێكی سیاسییە بۆ سەرکردە سوننەکان‌و داوایان لێدەکات لەکاتی دانیشتنی پەرلەماندا كاندیدی خۆیان یەکلایی بکەنەوە.

  • ئێران تەنها 8 فڕۆکەی کاردەکات‌و پاره‌یه‌كى زۆریش قەرزداری بەغداو نەجەف‌و ئیستانبوڵه‌

  • 8.2 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تایبەت لەعێراق‌و هەرێم هەن.. هەر شەش کەس ئۆتۆمبێلێكى بەردەکەوێت

  • قه‌ندیل ناسنامه‌ى شه‌ش گه‌ریلاى ئاشكراكرد

  • تره‌مپ بڕیارێكى له‌ناكاوى ڕاگه‌یاند

  • دەنگی چەند تەقینەوەیەک لەنزیک بنکەی ئاسمانیی بەلەد دەبیسترێت

  • یه‌كێتیى وه‌ڵامێكى توندى ئارى هه‌رسین ده‌داته‌وه‌

  • بزانە عێراق کەی مووچەی مانگی 10 بۆ هەرێم دەنێرێت

  • سودانى‌و عه‌بادى ده‌چنه‌ كێبڕكێیه‌كى تونده‌وه‌

  • ئه‌مریكا هێڵێكى سوور بۆ ئیسرائیل له‌سوریا داده‌نێت

سەرەکی