2025-12-16 2714 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا هێڵێكى سوور بۆ ئیسرائیل له‌سوریا داده‌نێت

میدیای ئیسرائیل ڕایدەگەیه‌نێت، تۆم باراک نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا، لەکۆبوونەوەی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هێڵی سوور لەبارەی چالاکییەکانی ئیسرائیل لەسووریا دیاریدەکات.

ئیدارەی ئەمریکا، ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سووریا بەهاوپەیمانێک دەبینێت کە هەوڵدەدات سووریا سەقامگیربکات‌و بەرەوپێشی ببات، بۆیە دەیەوێت خۆیان بەدووربگرن لەهەر هەنگاوێک کە پێیانوایە دەسەڵاتی شەرع لاوازدەکات.

کەناڵی "i24news"ی عیبری ڕایگەیاند، تۆم باراک نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا ڕۆژى دووشەممە گه‌یشته‌ ئیسرائیل بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ناتانیاهۆو بەرپرسانی دیکە لەسەر چەندین پرسی ناوچەیی، بەڵام تیشکیخسته‌سەر سووریا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئیدارەی ئەمریکا نیگەرانە لەوەی زۆریی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل ببێتە هۆی هەرەسهێنانی ڕژێمی سووریا، جگە لەئارەزوویان بۆ گەیشتن بەڕێککەوتنێکی ئەمنی.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لەسەرەتای ئەم مانگەدا لەپەیجی تایبەتی خۆی لە"ترووس سۆشیاڵ" نووسیبووی، زۆر گرنگە ئیسرائیل گفتوگۆیەکی بەهێزو ڕاستەقینەی لەگەڵ سووریا هەبێت‌و هیچ شتێک ڕێگرنەبێت لەگەشەسەندنی سووریا بۆ وڵاتێکی پێشکەوتوو.

  • ئێران تەنها 8 فڕۆکەی کاردەکات‌و پاره‌یه‌كى زۆریش قەرزداری بەغداو نەجەف‌و ئیستانبوڵه‌

  • 8.2 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تایبەت لەعێراق‌و هەرێم هەن.. هەر شەش کەس ئۆتۆمبێلێكى بەردەکەوێت

  • قه‌ندیل ناسنامه‌ى شه‌ش گه‌ریلاى ئاشكراكرد

  • تره‌مپ بڕیارێكى له‌ناكاوى ڕاگه‌یاند

  • دەنگی چەند تەقینەوەیەک لەنزیک بنکەی ئاسمانیی بەلەد دەبیسترێت

  • یه‌كێتیى وه‌ڵامێكى توندى ئارى هه‌رسین ده‌داته‌وه‌

  • بزانە عێراق کەی مووچەی مانگی 10 بۆ هەرێم دەنێرێت

  • سودانى‌و عه‌بادى ده‌چنه‌ كێبڕكێیه‌كى تونده‌وه‌

  • ئه‌مریكا هێڵێكى سوور بۆ ئیسرائیل له‌سوریا داده‌نێت

سەرەکی