2025-12-16 281 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆک کۆمار وادەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی دیاریکرد

ناوەندی هەواڵ

سەرۆک کۆماری عیراق، مەرسومی کۆماری بۆ بانگهێشتکردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەرکرد بۆ ئەنجامدانی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەم.

بەپێی مەرسومەکە کە ژمارە (54)ی لەسەرە و ئەمڕۆ 16ی کانونی یەکەم ئیمزای دکتۆر لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری لەسەر کراوە، بڕیاردراوە رۆژی دووشەممە، رێکەوتی 29ی 12ی 2025، یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی هەڵبژێردراو بەڕێوەبچێت.

لە مەرسومەکەدا هاتووە، ئەم بڕیارە پاڵپشت بە مادەی (54) و بڕگەی چوارەم لە مادەی (73)ی دەستور و دوای پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان لەلایەن دادگای باڵای ئیتیحادییەوە دەرکراوە.

هەر بەپێی دەقی مەرسومەکە، دانیشتنەکە بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەن بەڕێوەدەچێت و فەرمانەکە لە رۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت و لە رۆژنامەی رەسمی بڵاودەکرێتەوە.

  • ئێران تەنها 8 فڕۆکەی کاردەکات‌و پاره‌یه‌كى زۆریش قەرزداری بەغداو نەجەف‌و ئیستانبوڵه‌

  • 8.2 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تایبەت لەعێراق‌و هەرێم هەن.. هەر شەش کەس ئۆتۆمبێلێكى بەردەکەوێت

  • قه‌ندیل ناسنامه‌ى شه‌ش گه‌ریلاى ئاشكراكرد

  • تره‌مپ بڕیارێكى له‌ناكاوى ڕاگه‌یاند

  • دەنگی چەند تەقینەوەیەک لەنزیک بنکەی ئاسمانیی بەلەد دەبیسترێت

  • یه‌كێتیى وه‌ڵامێكى توندى ئارى هه‌رسین ده‌داته‌وه‌

  • بزانە عێراق کەی مووچەی مانگی 10 بۆ هەرێم دەنێرێت

  • سودانى‌و عه‌بادى ده‌چنه‌ كێبڕكێیه‌كى تونده‌وه‌

  • ئه‌مریكا هێڵێكى سوور بۆ ئیسرائیل له‌سوریا داده‌نێت

سەرەکی