هاندەرانی یانەی وەرزشی زاخۆ خەڵاتی "باشترین هاندەری فیفا"یان بۆ ساڵی 2025 بەدەستهێنا
2025-12-16 131 جار خوێنراوەتەوە

هاندەرانی زاخۆ خەڵاتی "باشترین هاندەری فیفا"یان بردەوە

ناوەندی هەواڵ

هاندەرانی یانەی وەرزشی زاخۆ خەڵاتی "باشترین هاندەری فیفا"یان بۆ ساڵی 2025 بەدەستهێنا، ئەوەش وەک رێزلێنانێک بۆ ئەو دەستپێشخەرییە مرۆییەی کە بۆ پشتیوانی لە منداڵانی نەخۆشی درێژخایەن و ئەنجامیاندا و دەنگدانەوەی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا.

لە پاش ئەو هەوڵو بەشدارییە کارایەی کوردانی ناوە و دەرەوەی وڵات بۆ دەنگدان بە یانەی وەرزشی زاخۆ بۆ بەدەستهێنانی نازناوی باشترین هاندەری جیهان، یانەی زاخۆ توانی ئەو نازناوە بەدەستبهێنێت.


پێگەی فەرمی فیفا  ڕایگەندووە، ڕوداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ 13ی ئایاری رابردوو، کاتێک پێش دەستپێکردنی یاری نێوان زاخۆ و یانەی حدود لە خولی ئەستێرەکانی عیراق، هاندەرانی زاخۆ هەزاران بوکەڵە و یاری منداڵانیان هەڵدایە ناو یاریگاوە، ئەو یارییانە دواتر لەلایەن یانەکەوە کۆکرانەوە و بەخشرانە ئەو منداڵانەی کە بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنن.

یانەی زاخۆ لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: "هەڵدانی یاری منداڵان بۆ ناو یاریگا، گیانێکی مرۆیی نموونەیی نیشاندا کە لەلایەن کۆمەڵگەی وەرزشی کوردستان، عیراق و ئاسیاوە ستایش کرا."


یانەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە هاندەرانیان بڕبڕەی پشتی تیمەکەن و بەردەوام بە چالاکییە داهێنەرانەکانیان سەرنجی هەمووان رادەکێشن، هیوای خواستووە ئەو پشتیوانییە بەردەوام بێت بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی زیاتر.


هاندەرانی زاخۆ دوای کێبڕکێ لەگەڵ دوو کاندیدی دیکە، توانیان خەڵاتەکە بەدەستبهێنن. خەڵاتی هاندەری فیفا لە ساڵی 2016وە دابەش دەکرێت و تایبەتە بەو هاندەر یان گرووپانەی کە پابەندبوونێکی ناوازە یان هەڵوێستێکی کاریگەر لە جیهانی تۆپی پێدا تۆمار دەکەن، بەبێ رەچاوکردنی خول، رەگەز، یان نەتەوە.

  • ئێران تەنها 8 فڕۆکەی کاردەکات‌و پاره‌یه‌كى زۆریش قەرزداری بەغداو نەجەف‌و ئیستانبوڵه‌

  • 8.2 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تایبەت لەعێراق‌و هەرێم هەن.. هەر شەش کەس ئۆتۆمبێلێكى بەردەکەوێت

  • قه‌ندیل ناسنامه‌ى شه‌ش گه‌ریلاى ئاشكراكرد

  • تره‌مپ بڕیارێكى له‌ناكاوى ڕاگه‌یاند

  • دەنگی چەند تەقینەوەیەک لەنزیک بنکەی ئاسمانیی بەلەد دەبیسترێت

  • یه‌كێتیى وه‌ڵامێكى توندى ئارى هه‌رسین ده‌داته‌وه‌

  • بزانە عێراق کەی مووچەی مانگی 10 بۆ هەرێم دەنێرێت

  • سودانى‌و عه‌بادى ده‌چنه‌ كێبڕكێیه‌كى تونده‌وه‌

  • ئه‌مریكا هێڵێكى سوور بۆ ئیسرائیل له‌سوریا داده‌نێت

سەرەکی