کاوەی مەلاحسێن 27/02/2025 243 جار خوێنراوەتەوە

لەپەیامەکەی ئۆجالاندا تەنها چەکدانان نییە!

 بڵاوبوونەوەی پەیامەکەی عبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان، زۆرێک لە نوسەران و ڕاڤەکاران تەنها چاویان لەسەر دوو دەستەواژەبوو، ئەویش چەکدانانی پەکەکەو هەڵوەشاندنەوەی پارتەکەی.

لەهەمانکاتدا زۆرێک لەنوسەران و چاودێرانی سیاسی دیکەش پێیانوایە، ئاپۆ دواجار بڕیاری خواردنەوەی جامی ژەهرەکەی داوەو کۆتایی بەوخەبات و بەرخودان هێناوە،  هاوکات بۆجوونێکی دیکەش هەیە پێیانوایە، پەیامەکە هەنگاوێکی ئەرێنی و باشە بەئاراستەی ئاشتی و پێکەوەژیانی کوردو تورک کە هەزاران ساڵە پێکەوە دەژین.

بەڵام ئەوەی دەمەوێت لێرەدا من تیشکبخەمەسەری کە ئۆجالان لەپەیامەکەیدا ئاماژەی پێکردووە، داوای ڕەخساندنی ڕێکاری یاسایی و سیاسی دەکات لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەو چەکدانانی، لێرەشەوە تۆپەکەی خستۆتە نێو گۆڕەپانی ئەکپارتی و ئاردۆغانەوە ئەوەش ئەوەیە ئەوان تاچەند دەتوانن ئەو هەلەبقۆزنەوەو کاربکەن لەڕێگەی یاساوە دەرگایەکی ئاشتی و ئازادی خوازانە بەڕووی کورداندا بکاتەوەو قەندیل بتوانێت لەنێو پەرلەمانی تورکیادا مافەکانی خۆی پەیڕەوبکات.

ئەردۆغان و هاوەڵانی تاچەند دەتوانن بەو کلیلە ئەو دەرگە داخراوە بکەنەوە کە لەهەشتاکانەوە داخراوەو تەنها ڕێکاری سەربازی بەچارەسەرزانراوە، بەڵام ئەوەی دەبینرێت ئەوەیە ئەکپارتی و ئەردۆغان ناتوانێت هیچ هەنگاوێک هاوشێوەی قورسایی پەیامەکەی ئاپۆ بنێت، وەک کردنەوەی دەرگەی لێخۆشبوون بۆ چەکداران و گەریلاکان تا بتوانن کەشێکی ئازادی و دیموکراتیخوازانە فەراهەم بکەن بۆ کوردانی خەباتکار.

کاریگەری پەیامەکەو بەشەکانی دیکەی کوردستان و هەڵوێستی تورکیا
ئایە لەگەڵ ڕاگەیاندنی پەیامەکەدا تورکیا چۆن هەڵسوکەوت دەکات لەگەڵ باشوردا ئەو پێشێلکاریە سەربازی و داگیرکارییەی کۆتایی پێدەهێنێت؟! ئایە گۆڕانکاری بەسەر سیاسەتیدا دێت لەسەر ڕۆژئاواو پشتگیری کردنی چەتەکان و هێرشەکانی بۆسەر ڕۆژئاوە، بەداخەوە لەوڕووەیشەوە هیچ هیوایەک نابینرێت، ئەزموونی لەمێژینەی ئاگربەستی تاکلایەنانەی قەندیل و هەنگاوەو تێڕوانی ئەردۆغان ئەوەیان پشتڕاستکردۆتەوە.

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

سەرەکی